كه‌ركوك.. له‌باره‌ی ئاوی خواردنەوە هۆشداری ده‌درێته‌ هاوڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌ركوك.. له‌باره‌ی ئاوی خواردنەوە هۆشداری ده‌درێته‌ هاوڵاتیان

بەهۆی پاككردنەوەی خەزانەكانی پرۆژەی ئاو له‌ شاری كەركوك، بۆ ماوەی چه‌ند رۆژێك دابەشکردنی ئاو لە گەڕەكانی ئه‌م شاره‌ دەوەستێت، به‌رپرسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركوكیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ده‌ست به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بگرن.

هیشام ئیبراهیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركوك، ڕاگەیاند: لە رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌وه‌، بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ دەست دەكرێت بە پرۆسەی پاككردنەوەی خەزانەكانی پرۆژەی ئاوی یەك و دووی كەركووك، بەو هۆیەشەوە وێستەگاكانی هەردوو پرۆژەكە كار ناكەن، بۆیە لە گەڕەكانی كەركوك بۆ ماوەی 9 رۆژ ئاوی خواردنەوە دابەش ناکرێ.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركوك بۆ باس وتیشی: دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە قەزا و ناحییەكانی کەرکوک بەردەوام دەبێ ، بەڵام لەناو شار جگە لە گەڕەکەکانی پەنجا عەلی و شۆڕاو لە سەرجەم گەڕەکەکانی تر دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دەوەستێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركوك، داوای لە هاوڵاتیان ده‌كات، کە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا دەست بە ئاوی خواردنەوەوە بگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ