كەشناسی باری كەش و هەوای سبەی پێنج شەممەی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی باری كەش و هەوای سبەی پێنج شەممەی بڵاوكردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سبەی پێنج شەممە 25-3-2021 خسته‌ڕوو، كه‌ پله‌كانی تاراددەیەك نزمن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسی و بومەلەرزەزانی هه‌رێمی كوردستان لەلاپەرەی فەرمی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سبەی پێنج شەممە ئاسمانی سەرجەم ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما بەرزن.

لەپارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران ، لەناوچە شاخاویەكان باران بارینەكە كەمێك زیاتر دەبێت، نزمترین پله‌ی گه‌رما 15 ه‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 18 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 بۆ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

لەپارێزگای سلێمانی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران ، لەناوچە شاخاویەكان باران بارینەكە كەمێك زیاتر دەبێت، نزمترین پله‌ی گه‌رما 11 ه‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 17 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 15 بۆ 25 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 بۆ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

لەپارێزگای دهۆك ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانی پچر پچر ، نزمترین پله‌ی گه‌رما 12 ه‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 16 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 10 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 بۆ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

لەپارێزگای كەركوك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،نزمترین پله‌ی گه‌رما 15 ه‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 20 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 بۆ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ