لیژنەی باڵای کۆرۆنا پشوویەک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەی باڵای کۆرۆنا پشوویەک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت دەوامی فەرمانگە حکومەییەکان ئاسایی دەبێتەوە و ئەو پشووی پێنجشەممانەی کە دانرابوو هەڵدەوەشێتەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیارەکانی پاش کۆبوونەوەی لیژنەکەی راگەیاند كه‌ تیایدا هاتووە: بڕیاردراوە بەوەی پشووی پێنجشەممان هەڵبوەشێننەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بۆ فەرنامبەرانیان دانا و دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

لە ٣٠ی ئازاری ئەمساڵدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە فەرمانگە حکومییەکاندا، رۆژانی پێنجشەممە هەروەکو هەینی و شەممە، دەکرێتە پشووی فەرمی.

شایه‌نی باسه‌ ده‌ رۆژ جارێک لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و تیایدا بڕیاری نوێ لەبارەی رێکارە تەندروستییەکانی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەدەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ