لە سلێمانی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن شەش کەسەوە هێرشدەکرێتە سەری و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
ئهمڕۆ یهك شهممه 9 ی ئایاری 2021 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی پێنجشەمە لەگەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی (م.م) بە بۆکس خەنجەر و چەقۆ بریندار کراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستهروو،تیمەکانی پۆلیس 6 کەسیان بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات.
جێی ئاماژهیه ئهو گەنجەدوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.