یەکێتی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی ئیدانەی ئیسرائیلی کرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکێتی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی ئیدانەی ئیسرائیلی کرد

یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی، ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

لەمبارەیەوە یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی راگەیەندراوێکی دژبە ستەمەکانی ئیسرائیل بەرامبەر هاووڵاتییانی فەڵەستین بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر قودس لە مانگی رەمەزاندا، هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە پەرستشەکانی گەلی فەڵەستین و ئەو پەلامارانەی لە شەوی حەوتی ئایار کرایە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا، شتێکی زۆر تۆقێنەربوون.

هەروەها ئیدانەی پەلاماردانی حەرەمی شەریف و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی کراوە و داوا لە هێزەکانی ئیسرائیل کراوە خۆیان لە پەلاماردانی حەرەم و نوێژخوێنانی ناو حەرەم بەدووربگرن.

یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی جەختی لەوەش کردوەتەوە کە پێویستە کۆمەڵگەای نێودەوڵەتی بەزووترین کات دژبە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیل-ەوە بێتە دەنگ ،باس لەوەش کراوە کە پەلاماردانی شوێنە پیرۆزەکان هێڵی سوورە.

 

هه‌واڵی گرنگ