یاسایەك 6 ساڵە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە تائێستا جێبەجێنەكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یاسایەك 6 ساڵە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە تائێستا جێبەجێنەكراوە

لەساڵی 2015ەوە یاسای سندوقی داهاتە نەوتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە، بەڵام تاكو ئێستا جێبەجێنەكراوە.

یاسای سندوقی داهاتە نەوتییەكان لەپلانی چوار ساڵەی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لەبڕگەی شەشەمدا جێگیركراوە، كە ئەگەر جێبەجێبكرێت هەنگاوێكی گرنگدەبێت لەبواری چاكسازیدا و داهاتەكانی نەوت شەفاف دەبێت، كە ئەمەش چارەسەری زۆر كێشە دەكات.

لەمبارەیەوە حسام حەكیم بەرزنجی، سەرۆكی ڕێكخراوی گەشەپێدانی ئابووری كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەناوی هاوپەیمانی شەفافیەت و لێپرسینەوە، كە لە 70 ڕێكخراو و سەندیكا و كۆمەڵە پێكهاتووە و تۆڕی گەشەپێدانی پێڕەو، كە لە 40 ڕێكخراو و سەندیكا پێكهاتووە، داوای جێبەجێكردنی ئەم یاسایە دەكەن.

دەشڵێت: پەرلەمان و بەرپرسان و لایەنە سیاسییەكانیش پاڵپشتی ئەم یاسایەن، بەڵام كاری بۆ نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: حكومەتی هەرێم تاكو ئێستا هیچ وەڵامێكیان نەبووە، كە بۆچی ئەم یاسایە جێبەجێناكات ،باسی لەئەوەشكرد، بەهۆی ئەم یاسایەوە سوودی زیاتر لە داهاتەكان وەردەگیرێت و داهاتەكان شەفاف دەبن ، وتیشی: ئەگەر جێبەجێبكرێت، دەستكەوتێكی زۆر گرنگە.

باسی ئەوەشی كردووە: هەندێك هەنگاوی بۆ نراوە، بۆ نمونە كۆمپانیای دیلۆیت بۆ هەرێم هاتووە و وردبینی لەداهاتی نەوتی هەرێم دەكات و ساڵانە و چەند مانگ جارێك ڕاپۆرت بڵاودەكاتەوە، هەروەها وا بڕیارە لەپڕۆژە یاسای بودجەدا داهاتی نەوت بنوسرێت، بەڵام تاكو ئێستا ئەو سندوقە دروستنەكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی 2015ەوە یاساكە لەپەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوو، كە دەبوو پاش 90 ڕۆژ جێبەجێبكرێت، بەڵام تاكو ئێستا جێبەجێنەكراوە.

تاكو ئێستا لەهەرێمی كوردستان داهاتە نەوتییەكان شەفاف نییە، ئەمەش بۆتە كێشەیەك و بەردەوام داوای شەفافبوونی دەكرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ