سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ڕایدهگهیهنێت، به بڕی دوو ملیار دینار، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکانی ههولێر جێبهجێ دهكرێن.
ئهمڕۆ دوو شهممه 10 ی ئایاری 2021 ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی خزمەتکردنی شاری هەولێر و دانیشتوانەکەی، دوای ڕەزامەندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست دەکات بە جێبەجێ کردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.
شارەوانی هەولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، پڕۆژەکان پێکدێن لە ( دروستکردنی شەقام، قیڕتاوکردن، ئاوەڕۆ، کربستۆن، چاککردن و نۆژەنکردنەوەی شەقام ) لەسەر بودجەی 15% ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە بە بڕی دوو ملیار دینارە جێبەجێ دەکرێت.
ههروهها ئهوهشی خستۆتهڕوو، ئەم پڕۆژانە لە ئایندەیەکی نزیک لە هەریەک لە گەڕەکەکانی ( فەرمانبەران،ڕۆشەنبیری،ژیان،هەولێری نوێ،سێبەردان) چەند گەڕەکێکی دیکەش ئەنجام دەدرێن بەو ئامانجەی زۆرترین خزمەت بگەیەنینە هاوڵاتیانمان، لە داهاتوودا چەندین پڕۆژەی دیکەی جۆراو جۆر بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار ئەنجام دەدرێن.