كەشناسیی:هیچ شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی:هیچ شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

كوردیو
 
كەشناسیی هەرێم روونكردنەوە  لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت،"هیچ شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
 
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،"لە سبەینێ دووشەممەوە، تاوەکو کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێتەوە و لە هەندێ ناوچە پلەی گەرما تاوەکو 52 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئەو شەپۆلە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"لەم هەفتەیەدا پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 40-45 پلە دەبێت، بەڵام لە سنووری کەرکووک و گەرمیان رەنگە بگاتە 46 پلە".

 

هه‌واڵی گرنگ