تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمان دوادەخرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمان دوادەخرێن

كوردیو
 
بەرێوەبەرایەتیەكانی سەنتەری زمان ڕایدەگەیەنن،" لیژنەی باڵای سەنتەرەكانی زمان بڕیاریداوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاست تا ئەوكاتەی بارودۆخی تەندروستی جێگیر دەبێت".
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 1-8-2021 بەرێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و كلتووری زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر ئاگادارییەكیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ئاماژە بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارە 25 لە 27-7-2021 خاڵی شەشەم کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی سەرجەم کۆڕو کۆبوونەوەی گشتی، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و پابەندبوون بە بەیانی ئاماژەبۆکراوەوە، لیژنەی باڵای سەنتەرەکانی زمان بڕیایدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومەیەکان".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"دواخستنی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاست تا ئەوکاتەیە كە باری تەندروستی باشتر و جێگیر دەبێت".
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ