وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: دڵنیایین ئێران ھێرشی سەر کەشتییە نەوتھەڵگرەکەی ئیسڕائیلی ئەنجامداوەو، له پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانمان لە ناوچەکە و، دەمانەوێت وەڵامی هاوبەشی کارە خراپەکانی ئێران بدەینەوە.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند: بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە، كه دەیسەلمێنێت ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتییە نەوتھەڵگرەکەی لە کەنداوی عومان بووهو، بۆته هۆی گیانلهدهستدانی دوو کەس لە ستافی کەشتیوانییهكه، كه یەکێکیان بەریتانی و ئەوی دیکەشیان رۆمانییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: هێرشکردنە سەر کەشتیێکی بازرگانی، کە لە گەشتێکی بازرگانیدا بووە لە ئاوە نێودەوڵەتیەکان، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و، کردارەکانی ئێران هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆسەر ئازادی جوڵەی بازرگانی دهریاوانی نێودەوڵەتی و، بەدڵنیاییەوە وەڵامی توند و هاوبەشمان بۆ ئێران دەبێت.
جێگهی باسه، ڕۆژی ھەینی لە کەناراوەکانی عومان ھێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتھەڵگرێک، کە خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئیسڕائیلیەو، لە ئەنجامدا ٢ ئەندامی تیمی کەشتییەکە گیانیان لە دەستدا.