تێسلا ئەمساڵ بۆ شەشەمین جار داشکاندنی لە نرخی ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکانیدا کرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تێسلا ئەمساڵ بۆ شەشەمین جار داشکاندنی لە نرخی ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکانیدا کرد

وێڕای نیگەرانییەکان لەوەی داشکاندنی نرخ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر قازانجی تێسلا، بەڵام ئەم کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە ئەمریکییە ئەمساڵ بۆ شەشەمین جار داشکاندنی لە نرخی دوو جۆر لە ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکانیدا کرد.

بەپێی لیستی نرخەکان کە لە ماڵپەڕیی فەرمیی کۆمپانیاکە بڵاو کراوەتەوە بە بڕی سێ هەزار دۆلار داشکاندن لە نرخی جۆری "Model Y" کە زۆرترین فرۆشی هەیە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و بە بڕی دوو هەزار دۆلاریش داشکاندن لە نرخی "Model 3"دا کراوە.

بەم جۆرە نرخی ئۆتۆمبێلە درێژمەوداکانی جۆری "Model Y" بۆ ٤٩ هەزار و ٩٩٠ دۆلار، نرخی ئۆتۆمبێلە "بەتواناکان"ی ه جۆری "Model Y" بۆ ٥٣ هەزار و ٩٩٠ دۆلار و هەروەها نرخی ئۆتۆمبێلە "لە دواوە راکێشەر"ی جۆری "Model 3" بۆ ٣٩ هەزار و ٩٩٠ دۆلار داشکێندراوە.

بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە ئەمریکا، دەتوانن سوودمەند بن لەو داشکاندنەی بەهۆی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی خاوێن تا حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلار لە باجدان دەبەخشرێن لە کاتی کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ