چۆن فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێل دابگیرسێنین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێل دابگیرسێنین

 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداریدا لە راستەوخۆ بەكارهێنانی هەوای فێنككەرەوەی ئۆتۆمبێل، لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، دەشڵێت، هەڵمژینی ئەو هەوایەی یەكەمجار لە فێنككەرەوەی هەوای ناو ئۆتۆمبێلەكەوە دێتە دەرەوە، هۆكار دەبێت بۆ توشبون بەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە، لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنرێت، بەڵام پێش بەكارهێنانی ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل ئەوا پێویستە، چەند زانیارییەك هەیە بیزانن بۆئەوەی تووشی كێشەی تەندروستی نەبن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیتەوە،‌ بۆئەوەی هەموو ئەو هەوایەی یەكەمجار لەهەوای ساردكەرەكەوە دێتە دەرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەت پەنگ نەخواتەوەو بچێتە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەت، پاش چەند خولەكێك لە تێپەڕ بوونی هەواكە ئەو كاتە دەتوانیت جامی ئۆتۆمبێلەكەت دابخەیت.

 

هه‌واڵی گرنگ