كیا 3 جۆر ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروست دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كیا 3 جۆر ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروست دەكات

 

 

 

لە پێشانگەیەكی تایبەتدا لە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور، كۆمپانیای KIA سێ جۆر ئۆتۆمبێلی كارەبایی خۆی پێشاندا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هۆ سونگ سۆن بەڕێوەبەری كۆمپانیای كیا، رایگەیاند: لەساڵی (2023) فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جیهاندا (9) ملیۆن و (700) هەزارە، بەڵام پێشبینی دەكرێت تاكو ساڵی (2030) رێژەی فرۆشتن بگاتە (36) ملیۆن ئۆتۆمبێلی كارەبایی.

هاوكات بۆ ئەوەی زۆرترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی كۆمپانیای كیا بفرۆشرێت، كۆمپانیاكە نرخی فرۆشتنی دابەزاند، بە جۆرێك نرخی ئۆتۆمبێلەكانی كیا لە (30) هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەكات تاكو (50) هەزار دۆلار.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ