ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمریكا خواستی زۆری لەسەرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمریكا خواستی زۆری لەسەرە

 

 

دامەزراوەی ئەتڵەس پۆبلیك پۆڵسی سەبارەت بە جموجۆڵی بازاڕی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت ساڵی (2024) زیاتر لە ملیۆنێك ئۆتۆمبێلی كارەبایی و نیمچە كارەبایی لە ئەمریكا بفرۆشرێت.

هەروەها وتیشی : پێشبینییەكان بەو ئاڕاستەیەن، كە بازاڕی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ئەمریكا لە (7.3%) بەرز بێتەوە بۆ (9%) كە دەگاتە ملیۆنێك و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی كارەبایی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئۆتۆمبێكی كارەبایی زیاتر لە 10 ساڵە داهێنراوە، بەڵام دوو ساڵە بەشێوەیەكی بەرچاو دەخرێتە بازاڕەوە، هاوكات ئامانج لەوەش بریتییە لە پاراستنی ژینگەی سەرگۆی زەوی و كەمتر سووتاندنی بەنزین لەپێناو رێگرتن لە بەرهەمێنانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن.

 

هه‌واڵی گرنگ