كۆمسیۆنی عێراق وەڵامی داواكارییەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی دایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی عێراق وەڵامی داواكارییەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی دایەوە

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر ئاساییەو لە 15% تێنەپەڕاندەوە و ستانداردی جیهانییە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە،جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وەڵامی داواكاری سەرۆكایەتی هەرێمی دایەوە سەبارەت بەژمارەی كورسیەكانی پارێزگای هەڵەبجەو نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ڕایگەیاند. نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بەپێی ستانداردی جیهانی، پێویستە لەنێوان %9 بۆ %15 بێت، كەبێگومان لە هیچ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان نەگەیشتووەتە ئەو رێژەیە و لەپارێزگای هەولێر كە 962239 دەنگدەری هەیە، تەنها %14 دەنگدەر پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، هاوكات لەپارێزگای سلێمانی كە 1113302 دەنگدەری تێدایە تەنها %13 ی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، لەپارێزگای دهۆكیش كە 708011 دەنگدەری هەیە، تەنها %11 دەنگدەر پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە"..

ئاماژەی بەوەش كرد.لەدوای بەدواداچوون و پشتبەستن بە بڕ‌یارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەركەوت 79729 دەنگدر لەپارێزگاكە هەن، بەوپێیەش هەڵەبجە 3 كورسی بەردەكەوێت، هاوكات 5 بنكەی تۆماركردنیشی دەبێت"

جومانە غەلای بۆ میدیای فەرمی یەكێتی باسی لەوەش كرد: "كۆمسیۆن هاوڕ‌ایە لەگەڵ داواكەی سەرۆكایەتی هەرێم كە پێویستە لەدوای هەڵبژاردن لەماوەی 24 سەعاتدا ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردن و ئەنجامی كۆتایی وێستگەكان بڵاوبكاتەوە، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێك دەدەین".

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا داوای لەكۆمسیۆن كردبوو، كە كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران و زیادكردنی كورسییەكانی هەڵەبجە چارەسەربكرێت، هاوكات داواشیكردووە بەڕ‌ێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەرەتا تا كۆتایی لە پارێزگای هەولێر بەڕ‌ێوەبچێت و هەژماری دەنگەكانیش هەر لەو پارێزگایەدا بكرێت، هەروەها داواشیكردووە لەماوەی 24 سەعاتدا كۆمسیۆن بەڕ‌ە‌سمیی ئەنجامە سەرەتاییەكان رابگەیەنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ