دوای زیاتر لە هەفتەیەك لە گەڕان تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە لافاوەکەش ئاماری زەرەر و زیانەکانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئاداری ساڵی 2024 دوای زیاتر لە هەفتەیەك له لافاوه بههێزهكهی شاری دهۆك، بهیانی ئهمڕۆ وتهبێژی بهرگری شارستانی پارێزگای دۆزینهوهی تهرمی یهكێك له قوربانییەکانی لافاوهكهی راگهیاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دوەم تەرمی لافاوەکە لەلایەن تیمەکانیانەوە بەردەوامە و تەرمی قوربانیە ونبوەكەش لە سەنتەری شاری دهۆک دۆزراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە شەوی دووشەممە 18ی ئازار شەپۆلێک بارانبارین پارێزگای دهۆکی گرتەوە و بە هۆی دروستبوونی لافاوەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەش بریندار بوون.