وەفدی حكومەتی عێراق و هەرێم گەیشتنە كێڵگەی غازی كۆرمۆر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەفدی حكومەتی عێراق و هەرێم گەیشتنە كێڵگەی غازی كۆرمۆر

وەك بڕیاربوو، سەرلەبەیانی ئەمرۆ وەفدێكی حكومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان گەشتنە كێڵگەی غازی كۆرمۆر و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەكەن.

دوای ھێرشە درۆنییەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە وەفدێكی حكومەتی عێراق و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان سەردانی شوێنی رووداوەكەیان كردو بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری ھێرشەكە و زیانەكانی بۆ سەر كێلگەكە و وزەی كارەبا بخەنەڕوو.

جێگەی باسە، ئێوارەی دوێنێ هەینی هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووی قەزای چەمچەماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە چوار كارمەندی یەمەنی كێلگەكە كوژران.

 

هه‌واڵی گرنگ