كوردی‌و
وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت،"له دوێنێوه ئه‌زانم لایه‌نێكی سیاسی داوایه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ چوار رۆژ دوابخرێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ میدیای حزبەی ڕایگەیاند،"ئه‌گه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه یارمه‌تی ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، یه‌كێتیی پێی باشه‌و دژی ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه نابێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"یه‌كێتیی له رۆژی 22ـی مانگه‌وه لیستی كاندیده‌كانی ئاماده‌یه، رۆژی 28ـی مانگیش هه‌ر ئاماده‌بوو، بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش (واتا 31 مانگ كه دواین واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كانه) هه‌ر ئاماده‌یه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"تائێستا یه‌كێتیی ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌شی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه".
وتیشی،"من له دوێنێوه ئه‌زانم كه لایه‌نێكی سیاسی داوایه‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ چوار رۆژ دوابخرێت".
جێگەی باسە، ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو رۆژی 31ـی ئادار درێژکردەوە.