بەنگلادیشییەك لە پشدەر خنكا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەنگلادیشییەك لە پشدەر خنكا

 

 

بەنگلادیشییەك لە پشدەر خنكا

 

هاوڵاتییەكی بە ڕەگەز بەنگلادیشی كەوتە ناو ئاوی گۆڕە شێری گوندی شێنێ لە دەڤەری پشدەرو بەهۆیەوە خنكاو بەپێی وتەی پۆلیس، تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.

دوێنێ‌ ئێوارە لە ئاوی گۆڕە شێری گوندی شێنێ لە دەڤەری پشدەر، هاوڵاتییەكی بە ڕەگەز بەنگلادیشی، كە ویستوویەتی بە پەڕینەوەی لە ڕووبارێك لە ئێرانەوە بێتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە، دەكەوێتە ناو ئاوەكەو بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات و لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پۆلیس، ژمارەی ئەو كەسانەی كە ویستویانە لە وڵاتی ئێرانەوە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە حەوت كەسی بیانی بوون و شەش كەسیان پەڕیونەتەوەو دانەیەكیان كەوتۆتە ناو ئاوەكەو گیانی لەدەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە، تەنها لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم حاڵەتی خنكانە لەهەمان شوێن ڕوودەدات.

 

هه‌واڵی گرنگ