عێراق.. پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە ناوخۆییەکان نزیك بووەتەوە لە تەواوبوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە ناوخۆییەکان نزیك بووەتەوە لە تەواوبوون

كوردیو
 
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"لە ئێستادا پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکانی عێراق بە رێژەی 90% تەواو بووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-3-2024 ، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،"لە ئێستادا 90%ـی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە ناوخۆییەکان کۆتایی هاتووە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"ئەوەی کە ماوەتەوە تەنها پەیوەستە بە مامەڵەی هاوڵاتییانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە بەشداری پرۆسەکە بکەن".

باس لەوەشکراوە،"ئەم هەنگاوە دەبێتە سەکۆیەکی نوێی عێراق بەرامبەر بە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و بەتایبەت کرانەوەی هاوڵاتییان و مامەڵە داراییەکان بە ڕووی سیستەمی ئەلیکترۆنیدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانی خێراتر دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی پەیوەندییەکان هاوکاریان دەکات".
 

 

هه‌واڵی گرنگ