شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

كوردیو

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت،"ڕۆژی شەممەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوببات دەکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-03-2024، محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،"رۆژی شەممەی داهاتوو 30-03-2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ناوبراو بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە،"لیستی مووچەی ئەم مانگە جیاواز دەبێت و بە گوێرەی پارەدارکردن لەلایەن بەغداوە دەبێت".

دەشڵێت،"سەرەتا مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینی پێشمەرگە دەدرێت".

جێگەی باسە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە 608 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم، دەست بەسەر ئەو مووچەیەدا گیراوە و تائێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ