ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28-3-2024 كه‌یوان خه‌لیل، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند،"دوای به‌دواداچونكردنیان بۆ سكاڵای ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی توشی دۆخێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی كردبوویه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان توانیان له سه‌رجه‌م ماركێت و شوێنه‌كانی فرۆشتندا، ڕێگری له فرۆشتنی ئه‌و جۆره شامپۆیه بكه‌ن، كه گومانی لێكرا له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن".
وتیشی،له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه، و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌توه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دوو ماده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هۆكاره‌ن بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی روشانی پیست و سووربوونه‌وه و خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.