ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو بەرز بۆتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی برێنت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بە جۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتۆتە (87) دۆلار، لە كاتێكدا دوێنێ بە (85.85) دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بەرزبۆتەوە بۆ (83.17) دۆلار، لە كاتێكدا دوێنێ بە (81.15) دۆلار بوو.