حوسییەكانی یەمەن هۆشداری بە ئەمریكاو بەریتانیا دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حوسییەكانی یەمەن هۆشداری بە ئەمریكاو بەریتانیا دەدەن

 

 

سەرۆكی حوسییەكانی یەمەن ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەنە ئەمریكاو بەریتانیا لە ئەنجامدانی هەر هێرشێكی زەمینی بۆ سەر یەمەن، دەشڵێت: تاكە چارەسەر بۆ وەستاندنی هێرشەكانی حووسییەكان بریتییە لە وەستاندنی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەو لادانی گەمارۆی سەر هاوڵاتیانی غەززە.

(عەبدول مەلیك بەدرەددین حووسی) سەرۆكی بزووتنەوەی حووسییەكانی یەمەن لە بارەی هێرشەكانی ئەمریكاو بەریتانیا بۆ سەر یەمەن و هۆشدارییان بۆ ئەو دوو وڵاتەدا.

(عەبدول مەلیك بەدرەددین حووسی) ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەنە ئەمریكاو بەریتانیا لە ئەنجامدانی هەر هێرشێكی زەمینی بۆ سەر یەمەن، ئەمریكا بە نیازە سێ شوێنی حووسییەكان لە یەمەن بە ئامانج بگرێت، هەروەها هێزی دەریایی ئەمریكا لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە زەلیلییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تاكە چارەسەر بۆ وەستاندنی هێرشەكانی حووسییەكان بریتییە لە وەستاندنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەو لادانی گەمارۆی سەر هاوڵاتیانی غەززە، پشتیوانی ئەمریكا لە تاوانەكانی ئیسرائیل واتای دەستدرێژییە سەر وڵاتەكەیان.

سەرۆكی بزووتنەوەی حووسییەكانی یەمەن باسی لەوەشكرد، ئەمریكییەكان بەرەو درێژەدان بە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەكەمان دەڕۆن، هێرشەكانی ئەم هەفتەیەی دوژمن شكستخواردوو بوون، ناتوانن تواناكانی ئێمە سنووردار بكەن و كاریگەرییان لەسەر بڕیارەكەمان هەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ