كەشناسی : پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی : پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

 

 

كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا.

خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت و ئاڕاستەی با لە باكووری خۆرئاوا دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە ڕێژەی (3 – 4) پلە.

بۆ سبەینێ‌ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت خێرای با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت و ئاڕاستەی با لە باكووری خۆرئاوا دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەیی (2 تـــــا 3) پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 25

سلێمانی : 23

دهۆك : 24

زاخۆ : 24

هەڵەبجە : 22

كەركوك : 27

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 30

 

هه‌واڵی گرنگ