كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەو لەناوچەیەیەكی هەرێم دەگاتە ٣٧ پلە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوەو لەناوچەیەیەكی هەرێم دەگاتە ٣٧ پلە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوار شەممە 17- 04-2024ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

سەبارەت بە كەشی سبەی پێنج شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 37 پلە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ