تیڤێز گەیەندرایە نەخۆشخانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیڤێز گەیەندرایە نەخۆشخانە

 

کارلۆس تیڤێز، یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری ئێستای یانەی ئیندیپێندێنت، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، دوای ئەوەی تووشی ئازارێکی توندی سنگی بوو.

یانە ئەرجەنتینییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا ئاشکرایکردووە، “کارلۆس تیڤێزی ڕاهێنەرەکەمان چووە ناو نەخۆشخانەی لا ترینیداد دی سان ئیسیدرۆ (بوینۆس ئایرێس) چەندین پشکنینی بۆ کراوە، کە هەموویان جێگەی دڵخۆشی بوون”.

هەروەها یانەکە ڕوونی کردەوە کە “ئەپاچی” ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوام دەبێت لە نەخۆشخانە، زنجیرەیەک پشکنینی دیكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

کێشە تەندروستییەکانی ڕاهێنەر و یاریزانی پێشووی بۆکا جونیۆرز و مانچستەر سیتی و یۆڤانتۆس دوای هەفتەیەک هات کە تیپەکە نەیتوانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی خولی ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ