رێبەری ئێران: لە بەردەم گەمارۆكانی ئەمریكادا چۆك دانادەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێبەری ئێران: لە بەردەم گەمارۆكانی ئەمریكادا چۆك دانادەین

رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، هەرچەندە ئەمریكا دەیەوێت لەڕووی سیاسیی و ئابورییەوە تاران بكاتە پاشكۆی خۆی و بۆ ئەو مەبەستەش سزای بەسەردا سەپاندوون، بەڵام مەحاڵە ئێران لە بەردەم گەمارۆكاندا چۆك دابدات.

عەلی خامنەیی لەمیانەی وتارێكیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا كەسانێك هەن كە بەردەوام پێشنیازی گونجان لەگەڵ ئەمریكا دەكەن، بەڵام دەبێت هەمووان بزانن كە چاوەڕوانییەكانی ئەمریكا بێكۆتایە و دەیانەوێت ئێران لە بواری سیاسی و ئابووریدا ببێتە پاشكۆی.
وتیشی، هەندێك دەوڵەت و حكومەت بوونەتە پاشكۆی ئەمریكا و سامان و شكۆیان لەدەستی ئەوان دایە، بەڵام مەحاڵە ئێران و وڵاتانی شكۆمەندی ئیسلامی بچنەژێرباری ئەو فشار و خواستانەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ