هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تۆسقالێكیش بێت ئومێدێك هه‌بێتبۆ ئاسیكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه قه‌یراناوییه‌كه‌ی هه‌رێم ، قه‌یرانێك كه بارزانی ونه‌وشیروان رۆلی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن، كه هه‌م له ئالۆزكردنی زیاتری وهه‌میش له ئاسیكردنه‌وه‌ی ، ئه‌وه‌ی كه بۆته ناونیشانی ئالۆزكردنی قه‌یرانه كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا فاكته‌ری ئاسیكردنه‌وه‌یه‌تی بریتیه له په‌رله‌مان به‌گشتی وسه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی بلێت په‌رلمان هه‌م كلیل وهه‌م قوفلی قه‌یرانه‌كه‌ی هه‌رێم بێت ، لای گۆران هه‌نگاو له‌دوای ئاسیكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به‌لام لای پارتی قه‌یران دوای ئاسیكردنه‌وه ده‌ست پی ده‌كات ، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت به نسیبه‌ت پارتیه‌وه بریتیه له ستیلكردنی قه‌یرانه‌كه هه‌رچی لای گۆرانیشی بریتیه له ستیل كردنی ئاسیكردنه‌وه‌كه ، ئیتر ئه‌م دوو روانگه ودیدگا جیاوازه بۆ نزیك له‌سالیك ده‌چێت هێشتا وه‌كو خۆیه‌تی ، وێناكه‌ش وا ده‌كێشرێت كه خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوولا په‌رله‌مانه به‌لام هه‌ریه‌ك له روانگه‌ی خۆیه‌وه ، وه‌لێ ئه‌وه ته‌نها بۆته ناونیشانی قه‌یرانی نێوان پارتی وگۆران وه‌گه‌رنا ناوه‌رۆكه‌كه‌ی زۆر فراونتره ، كه به كورتی ده‌گونجیت بلین ره‌هه‌نده‌كانی كیشه‌ی گۆران وپارتی یان گری كوێره‌كانی نێوان بارزانی ونه‌وشیروان بریتین له‌م خالانه‌ی خواره‌وه :
یه‌كه‌م : ره‌هه‌ندی كه‌سێتی بارزانی ونه‌وشیروان
كه دیاره هه‌ردوولا سورن له‌سه‌ر بۆچونه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر لای نه‌وشیروان بارزانی به‌وه تۆمه‌ت باره كه ته‌واوی شكتی ده‌سه‌لاتی كوردی وئه‌زموونه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو وئیستاشدا له ئه‌ستۆی بارزانی دایه ، هه‌رچی لای بارزانی هه‌یه پێی وایه نه‌وشیروان فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئالوزكردنی قه‌یرانه‌كه وره‌مزی قولردنه‌وه‌ی ململانی هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره له ئێستاش وله رابردووش‌دا ، ئه‌م دوو دید‌گایه بۆیه‌كتر ئاستی متمانه‌ی نێوانیانی ته‌واو لاوازكردوه ، له‌وه‌ش ده‌رچووه بابه‌ته‌كه ته‌نها سیاسی بێت بگره تا ئاستی شه‌خسیش رۆچووه .
دووه‌م : ره‌هه‌ندی نیۆخۆیی
خالێكی تری سه‌ره‌كی بریتیه له له شێوازی ده‌سلاتدارێتی له‌هه‌رێم ، ئه‌وه‌ی كه پارتی ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی بێت وگۆرانش ده‌یه‌ویت په‌رله‌مانی بێت ، هه‌لبه‌ت روانگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بینا نه‌كراوه كام له‌م سیسته‌مانه‌ی بۆ ئێستا وداهاتووی كوردستان گونجاوتره به‌لكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی كاك له‌م سیسته‌مانه‌وه ده‌توانن پێگه‌ی خۆیان به‌هێزتربكه‌ن وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌شیان لاوازتر ، ئه‌گینا خودی سیسته‌مه‌كان چ سه‌رۆكایه‌تی وچ په‌رله‌مانی عه‌بیان نیه ، هه‌ردوو مۆدیلی سیاسی له ولاتانی زۆر پێشه‌كه‌وتوو پیاده‌كرێت وگرفتیشی نیه ، ئه‌وه كه گرفته لێره خودی سیسته‌مه‌كه نیه به‌لكو نییه‌ته‌كانی دواپه‌سه‌ندكردنی ئه‌م سیسته‌مانه‌یه ، لێره‌وه له‌وه تێ ده‌گه‌ین كه ته‌نها به ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گرفته‌كانی نیوان ئه‌م دوو هێزه چاره‌سه‌ر نابێت .
سیهه‌م : ره‌هه‌ندی ده‌ره‌كی
ململانی ئیقلیمیه‌كه هێزه‌كانی دابه‌شكردوه وجه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كی به‌رچاویشی دروست كردوه ، له به‌دبه‌ختی كوردیش وه‌ك هه‌میشه ئه‌م ململانیانه كاریگه‌ری راسته‌خۆی هه‌بووه به‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی وجوگرافیای كوردستان نه‌وه‌ك ئێستا به‌لكو له رابردووش ، بارزانی وه‌ك ده‌وترێت له به‌ری توركیا وكه‌نداو وعه‌ره‌بی سونه‌ی عیراقه، له‌و لایه‌وه پێگه‌ی سیاسی حساب بۆ كراوی هه‌یه ورۆلێكی كاریگه‌ریشی هه‌یه له‌وهاوكێشه‌كه‌دا ، هه‌رچی نه‌وشیروانه وه‌ك ده‌وترێت كه‌تۆته به‌ره‌ی ئیران وعیراق وهاوپه‌یمانه‌كانی ، وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌می ده‌ڤه‌ری سه‌وز مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت وحساب بۆ كراوی ته‌واوه له ده‌ڤه‌ری سلیمانی ، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێت بلێن ولاتانی دراوسی هۆكاری بوون بۆ ئه‌م قه‌یرانه ، به‌لام سێبه‌ری ئه‌وان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌وه‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی تێكچوون ولیكترازانی دۆخی ناخۆی هه‌رێم نه له‌به‌رژوه‌ندی ئیرانه‌و نه‌له‌به‌رژوه‌ندی توركیایه ، به‌لام ئه‌م جه‌مسه‌ر به‌ندییه‌ی هه‌یه بێ كاریگه‌ری نه‌بووه‌وناشبێ له رابردوو و‌ئێستا وداهاتووشدا .
چواره‌م : ره‌هه‌ندی ئابووری
ئه‌وه‌ی كه پارتی هه‌رچی مه‌له‌فی ئابووری هه‌رێم هه‌یه لای ئه‌وه كونترۆل كراوه به‌تایبه‌تیش پرسی نه‌وت ئه‌گه‌ر لای پارتییه‌كان خاڵی هێز بێت ئه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاڵی لاوازیه ، چونكه هه‌رچی شكتسی ئابووری وقه‌یرانی دارایی هه‌یه ده‌بێت پارتی ته‌حوملی بكات ، لێره‌وه به‌شێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناكۆكیه ئابووریه وشه‌ری پیگه‌ی ئابووریه ده‌كرێت ، ئه‌وه‌شی وایكرد گۆران به‌شداری حكومه‌ت بێت ئه‌م فاكته‌ره بوو ، ئه‌گه‌رچی دواتر بۆی ده‌ركه‌وت پارتی ئاماده‌ی تیدا نیه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل یه‌كیتی كردی له‌گه‌ل ئه‌م بیكات هه‌ر زۆریشی نه‌برد هاوپه‌یمانێتی نیوانیان شكستی هێنا .
پێنجه‌م : گرێ كوێره‌ی یه‌كیتی
یه‌كێتی له‌هه‌مان كاتدا نه‌یار وهاوپه‌یمانی كلاسیكی پارتی بووه كه گۆران نه‌یتوانی ببیته جێگه‌روه‌ی ویه‌كیتیش توانی یارییه‌كی زۆر باش له‌م نێوه‌نده بكات وسه‌نگی سیاسی بۆخۆی بگه‌رێنێته‌وه ، یه‌كێتی كه ئێستا هاوپه‌یمانی گۆرانه وله‌گه‌ڵ پارتیش دنیایه‌ك به‌رژوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه ، بۆته گرێ به‌ربه‌ستێكی ئالۆز به‌رامبه‌ر پارتی پێشوتر ناكۆكی پارتی ویه‌كیتی به مام جه‌لال وبارزانی چاره‌سه‌ر ده‌كرا ئێستا جگه له نه‌وشیروان بنه‌ماڵی تاله‌بانیش هه‌یه ،پارتی ئه‌گه‌رچی ئاماده نیه وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردولا ببینێت به‌لام زۆریشی پێ خۆشه ببنه‌وه به‌یه‌ك چونكه له بری دوو نه‌یار یه‌كێكی هه‌بێت باشتره ،ئه‌گه‌ر پارتی وگۆران رێك كه‌ون ئه‌ی پێگه‌ی یه‌كیتی له‌كوێی نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا ده‌بێت ؟ بۆیه بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك بێ یه‌كێتی نه پارتیش ونه‌گۆران ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك بنێن .
ره‌هه‌ندی شه‌شه‌م : هه‌لبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان
به‌ربه‌ستێكی تری به‌رده‌م هه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌یه‌ك بریتیه له حساباتی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان بۆ هه‌لبژاردنی داهاتوو ، هه‌م پارتی وهه‌م گۆرانش باش له‌وه گه‌یشتوون كه باشترین هۆكاری كه‌مركێشكردنی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌لبژاردنه‌كان برتییه له دروستكردنی ململانی ی سیاسی راسته‌قینه وگه‌رم كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان ، بۆیه درێژكۆدنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ده‌بێته بژارده‌یه‌كی ئاسای كه هه‌م گۆرانیش وهه‌م پارتیش قبولیان بێت ، جا ئیتر هاولاتیان چه‌ن وچۆن باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یان بابه‌تێكی تره .
ئه‌وانه‌ی باسمان كرد خاڵ وفاكته‌ری سه‌ره‌كی ناكۆكی بارزانی ونه‌وشیروانه ، هه‌رچی تر ده‌وترێت له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ، و ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ، وپرسی ریفراندۆم ، وپه‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ل به‌غداد فاكته‌رگه‌لێكی یه‌كجار لاوه‌كین وته‌نها بۆ ( ئیستیهلاكی مه‌حلی ) باشن ؛