قسەیەکی تر لەسەر حەج و قوربانی
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

قسەیەکی تر لەسەر حەج و قوربانی

منیش قەناعەتم وایە،ئەوانەی پێشتر حەجیان کردووە، حاڵەتی زۆر زەرور و ڕیزپەڕنەبێ ، هەق نیە جارێکی دیکە بڕۆنەوە .. بۆ؟

چونکە لەلایەک ئەم کەسە پشکی کەسێکی تر ئەبا ، کە (واجب الحج) ە و چەندین ساڵە ناو تۆمار دەکاو لە چاوەڕوانیدایە، لەلایەکی دیکەشەوە ئەوپارەیە کە خەرجی ئەکا ، یان بۆی خەرج ئەکرێ ، زۆر بواری زەرورترو پێویست تر هەیە ، دەکرێ سوودی لێ وەربگیرێ.
بەڵام ناکرێ وەک هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندن دەیکات ، لەبەر هەر مەبەست و مەرامێک ، پرۆسەی حەج وەک فەریزەو ڕوکنێکی گەورەی ئیسلام و دروشم و کۆنگرەیەکی فراوانی ساڵانەی موسڵمانان ،بخرێتە ژێر پرسیارەوەو هەموو ڕۆژێک ئەو قەوانە لێ بدرێتەوە کە بۆچی خەڵک لەم قەیرانەدا دەچن بۆ حەج ؟!..
ئەمەلەکاتێکدا کە ڕۆژانە و هەفتانەو مانگانەو ساڵانە ، بە(پاس و بە فڕۆکە) بەڕاست و چەپدا دەیان هەزار کەسی ئەم هەرێمە قەیراناویە، گەشت و سەیران دەکەن بۆ ئەوروپاو ئوسترالیاو ئێران و تورکیاو ئازەربایجان و جۆرجیاو لوبنان و هتد.
ئەرێ کەس ئامارێکی لایە ساڵانە چەند سەد هەزارکەس گەشتی دەرەوە ئەکەن ؟ کەس ئاماری لایە، خەرجیەکانیان چەندە؟ کەس زانیاری لایە ئەمانە چەندیان بۆچی و چی دەڕۆن؟
زۆرسەیرە کورد ئەڵێ (کەر لەکوێ کەوتوەو کونە لەکوێ دڕاوە) وڵات لەکوێ لێی قەوماوەو خەڵکانێک شەڕو بیانو بەکێ ئەگرن؟!
لەم حیکایەتە سەیرتر ،باسوخواسی قوربانیە ؛ کەهەندێ دەسبەتاڵ بەپاساوی جیا جیا ڕەخنەی لێ دەگرن ؛ ئەمە لەکاتێکدا کە ئەم قوربانیە جیا لە ڕەهەندە پەرستشیەکەی ، دەرگایەکی خێرو هاوکاری گەورەیە بۆ چینی هەژارو نەدارو کەم دەرامەت و هەتیوان ، کە لەجەژندا ئەوانیش دڵیان خۆش بکرێ و لانی کەم ئەگەر جلی جەژنیان نەبوو، چێشت و خوانی جەژنیان هەبێ..ئەرێ دەتانەوێ ئەم دەرگاخێرەش لەو هەژارانە داخەن؟!

أهم أخبار