ئایا دەکرێ ڕۆژنامەنوس موغامەرەبەگیانی خؤى بکات ؟!
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئایا دەکرێ ڕۆژنامەنوس موغامەرەبەگیانی خؤى بکات ؟!

ڕۆژنامەنوسیی چەندە پیشەیەکی ڕاقی و گرنگ و خوازراوە ، ئەوەندەش کارێکی ماندوکەرو پڕلەسەر ئێشەو ترسناکیشە .. دەمێکە توێژەران و شارەزایانی ئەم بوارە بە پیشەی.


( گەڕان بەدوای ماندوبوندا) ناوزەدیان کردووە ؛ نەک تەنها ماندوبوونی جەستەیی ، بەڵکو ماندوبوونی دەروونی و ڕۆحی و ئەمجاریش پیشەی پڕ مەترسی ، بەتایبەتیش لەکاتی جەنگ و ئاڵۆزیەکاندا.. ئەوەتە لەئێراقدا ژمارەی قوربانیانی ڕۆژنامەنووس لە 2003وە ، 300ی تێپەڕاندووە ، لەسوریاش بەدەیان کوژراوو گیراوو بێسەروشوێنکراو ..دیارە پێشتریش لە ئەفغانستان و لەلوبنان ، ڕۆژنامەنوسانی زۆر بوونە قوربانی. بۆیە بەردەوام ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە ڕۆژنامەنوسیەکان ،لەناویاندا فیدراسێونی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان ifj جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ، کەپێویستە ڕۆژنامەنوسان پاڕێزگاری لە ژیانی خۆیان بکەن و لە کاتی شەڕو پێکدادانەکاندا ،لەبەرەکانی جەنگ ئەوەندە نزیک نەبنەوە کە ببنە ئامانجی شەڕکەرەکان ،بەمەبەست ،یان بەهەڵە.
پێویستە ڕۆژنامەنوسان و پەیامنێران و وێنەگرەکان ، لەبەرەکانی جەنگدا زۆر بەوریاییەوە مامەڵەو جموجووڵ بکەن و نەکەونە نێوان دوو بەرەی جەنگەوە..
هەرلەبەر ئەمەشە کەنابێ ڕۆژنامەنوس و میدیاکارانی کەم ئەزموون ، بەبێ مەشق و ڕاهێنانی پێویست و بەبێ جلی تایبەت و کەرەستەکانی خۆپاراستن ، ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ بکرێن.. هەروەها لەکاتی قەیران و ئاڵۆزیە ناوخۆییەکان و تەقینەوەکانیشدا.
نابێ ڕۆژنامەنوس سەرەڕۆیی لەکارەکەیدا بکات و موغامەرە بەژیانی خۆی بکات و تەشقەڵە بە پیاوانی ئاسایش و پۆلیس بکات و ژیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە ؛ بەتایبەتیش لەکاتی هەستیارو ڕەوشی نائارامدا..
ڕۆژنامە نوس ئەگەر بتوانێت ڕاپۆرتەکەی لەشوێنێکی ئارام ئامادەبکات و وێنەکانی لە بەرزاییەکەوە، یان کەمێک دوورلەشوێنی ڕوداوەکان ئامادە بکات ، کارێکی باش و پیشەییانەیە.. بەحوکمی ئەزمون و ژیانی ڕۆژنامەنوسی و سەندیکاییم ، زانیومە هەندێ ڕۆژنامەنوس ،هەندێ جار بە ئەنقەست خۆیان ڕووبەڕووی توندو تیژی دەزگائەمنیەکان و مەترسی ڕوداوەکان دەکەنەوە ، بۆ خۆدەرخستن ،یان هەندێ مەرامی شەخسی ، کە ئەوەش هەم لەگەڵ بنەماپیشەییەکان و هەم لەگەڵ ڕێسا ئەخلاقیەکانی کاری ڕۆژنامەنوسیدا ، ناگونجێت؛ چونکە دەچێتە خانەی بەکارهێنانی کاری ڕۆژنامەنوسی بۆ بەرژەوەندی و شەخسی و تایبەت،کە (بەڵێننامەکانی شەرەفی کاری ڕۆژنامەنووسی) ڕەتی دەکەنەوە ..

أهم أخبار