پیلانێکی چەپەڵی ڕۆژئاوا بۆ ناوچەکەمان
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

پیلانێکی چەپەڵی ڕۆژئاوا بۆ ناوچەکەمان

بەلێکدانەوەو خوێندنەوەو پێشبینی خۆم بۆ گۆڕانکاری و ڕەوتی ڕوداوەکانی ئێراق و سوریا و شەڕی داعش و هەڵوێست و ئاراستەی زلهێزەکان بەرامبەر ڕوداوەکان ،وای ئەبینم کە ناوەندەکانی بڕیار لە ڕۆژئاوا سینارێویەکی دۆزەخیانەیان بەدەستەوەیەو هەموو هەوڵێکیان داوەو دەدەن، بۆ بەدیهێنانی چەند ئامانجێک لەسەرحسابی گەلانی ناوچەکە ، لەوانە :-


1- خۆیان ڕزگارکەن لە تاک وگروپە تیرۆریستیەکانی( ئیسلامی) کەیاساو عورفی دیموکراسییەتی ئەو وڵاتانە ، ڕێگە نادەن لە ئەوروپا قەتڵوعامیان بکەن و تەنانەت ـ بگرە ـ دادگاییشیان بکەن.. بۆیە هەناردەی ناوچەکەیان دەکەن و لێرە چەکەکانی خۆیانیان بەسەردا تاقی دەکەنەوەو لەناویان دەبەن..ئەگەرنا دەپرسین ، ئایا ئەوتیرۆریستانە بەژێرزەمینا هاتنە ناوچەکە ، یان بە فڕۆکەخانەکانی لەندەن و پاریس و فرانکفۆرت و میونیخ و برۆکسلدا هاتن و پەڕینەوە بۆئێرە؟!
2-ئەوان سینارێویەکیان بۆ خوڵقاندنی شەڕێکی تائیفی درێژخایەن لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە دا داڕشتووە 
ـ بەتایبەت لەنێوان شیعەوسوننەدا ـ بۆ ئەوەی ئاراستەی کاری موسڵمانان لەڕۆژئاواوە بگۆڕن بۆناوخۆی خۆیان و تەنانەت بەشێوەیەک لە شێوەکان ،بەربەست لەبەردەم بانگەوازی ێیسلامی میانەڕەویش دروست بکەن و موسڵمانان سەرقاڵ کەن بەململانی ی سەخت و خوێناوی نێوان خۆیانەوە..
3-بێگومان ئامانجی ئابورییشیان بریتیە لە هەڵ لووشینی نەوت و سامانی سروشتی ناوچەکە بەنرخێکی هەرزان و گەرمکردنی بازاڕی ئەم وڵاتانە بۆ ساغکردنەوەی چەکە جۆراوجۆرەکانیان.
بۆیە زۆرگرنگە نوخبەی سیاسی و فیکری ئەم وڵاتانەی ناوچەکە ، لەپێکهاتە جیاجیاکان ، هەرچی زووە بەخۆبکەون و هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ پێشگیری لەو ڕوداوە ترسناک و پێشبینی کراوانە و نەبنە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردی ئەم سینارێو پڕمەترسیە..
بێگومان کورد لەم هاوکێشەیەدا ئەڵقەیەکی بەهێز نیەو ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازی لەگۆڕانکارییە گەورە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە ، لەئاستی پێویستدا نیەو ناکۆکی وململانیە ناوخۆییە سیاسی وحیزبیەکان ، بەردەوامن و قەیرانی گەورەی سیاسی و ئابوری و ئیدارییان خوڵقاندووە و تا ئەم ئان و ساتەش هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نیە بۆ چارەسەریان..

أهم أخبار