بایکۆتی مامۆستایان و چارەنوسی قوتابیان وخوێندکاران و ڕێگای سێەم
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

بایکۆتی مامۆستایان و چارەنوسی قوتابیان وخوێندکاران و ڕێگای سێەم

 

 پاش ئەوەی کە دەرکەوت حکومەت زۆرخەمی بایکۆتی مامۆستایان و چارەنوسی قوتابیانی هەڵنەگرتووە ، ئیتر بەهۆی ئیفلاسی و نەبوونی چارەسەرەوە بێت ، یان حکومەت بێدەنگی وەک جەنگێکی دەروونی لەدژێ بایکۆتکاران بەکار بهێنێت.

گرنگ ئەوەیە خۆپیشاندان و بایکۆت کاردانەوەیەکی ئیجابی لێ نەکەوتەوە و درەنجام ئێستا هەم مامۆستا زەرەرمەندەو هم قوتابیش ؛ بۆیە من پێشنیاز دەکەم مامۆستایان خۆیان، یان سەندیکاکەیان  ئەگەر بەگوێی دەکەن پێش لەدەسچوونی کات و دەرفەت،لەبەرخواو لەپێناو خەڵکدا، دەسپێشخەرییەک بکەن بۆ ڕێگاچارەی سێیەم ، ئەویش بەوەی کە خشتەی وانەکان و دەوام بەجۆرێک ڕێک بخەن کە هیچ نەبێ زۆرینەی مامۆستایان کەهاتوچۆیان پارەی تێ ناچێ، چەند ڕۆژێک بچنە هۆڵەکانی وانەوتنەوە، بۆ ئەوەی دەوامی ئەمساڵی قوتابیان نەفەوتێ و لە هە مانکاتیشدا حکومەت خەمێک لە گواستنەوەی مامۆستایانی گوندەکان بخوات و ئوتومبێلیان بۆدابین بکات کە هیچ نەبێ سێ ڕۆژ دەوام کەن.

دەبێ مامۆستایان خەمی قوتابیان  نەوەکانی داهاتوو  هەڵگرن و لەحکومەت زیاتر خۆیان بە خەمخۆری قوتابیەکانیان بزانن ، کەزۆرینەیان مناڵی هەژارو کەم دەرامەتەکانن و ئەمڕۆ به هۆی بایکۆتەوە چارەنوسی ساڵێک خوێندنیان لەبەردەم هەڕەشەدایە.

 

أهم أخبار