ترامپ چۆن سەرکەوت ؟!
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ترامپ چۆن سەرکەوت ؟!

بەندە بەڕای متەوازیعی خۆم ، پێشترو هەتا ئێستاش ،بەپێچەوانەی زۆری خەڵکەوە پێشبینیم دەکرد (ترامپ) بیباتەوەو هەروەهاش دەرچوو..ئەویش لەبەرچەند خاڵێک لەوانە :ـ

1- دووخولی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا لای دیموکراتەکان ـ ئۆباماـ بوو ؛ ئەو پیاوەش لەچاوی ئەمریکاییەکان و زۆرێک لەخەڵکی جیهان لاواز بوو ، نەیتوانی گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدات.
2- هیلاری کلینتۆن پێشتر کەوەزیری دەرەوەش بوو ، دیبلۆماسییەکی بەهێز نەبوو..ساڵی 2009ش کەخۆی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لەبەرامبەر ئۆباما شکستی هێنا ..
3- هیلاری یەکەم کاندیدی ئافرەت بوو ، بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ، بۆیە ئەمریکاییەکان ئامادە نەبوون ئەو سەرەڕۆییە ( مجازفە) بکەن و ژنێک بکەنە سەرۆک ، کەپێشتریش سەرکەوتوو نەبووە ..
4- ڕوداوی ئابڕوچوونەکەی بیل کلینتۆنی مێردی لە کۆشکی سپی ، هێشتا کاریگەریی سەلبی بەسەر کلینتۆنەکانەوە ماوەو نەڕەویوەتەوە..
5 - ئەمریکاییەکان حەزیان لەسەرۆکی بەهێزە کە گۆڕانکاری بکات لەڕووی سیاسی و ئابوریەوە..ئەمەیان لە ترامپ دا بەدی دەکرد.
6- جولەکە پشتگیریی ترامپ یان کرد ،چونکە بەڵێنی باشی پێداون ،لەوانە گواستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل لە تەلئەبیب ەوە بۆ شاری قودس..
ئەوەی جێی سەرسوڕمانی چاودێران بوو، ترامپ لەلایەن کۆمارییەکانیشەوە ،وەکو پێویست پشتگیریی نەدەکرا ؛ بەڵکو بەپێچەوانەوە هەندێ لە کەسایەتیە کۆمارییەکان دژایەتیشیان دەکرد.. هەروەها دەڵێن میدیای زەبەلاحی ئەمریکاش دژی ترامپ کاریان کردووە.

أهم أخبار