بەدیلی كۆبوونەوەو گفتو گۆ ،  تەنها گفتوگۆیە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

بەدیلی كۆبوونەوەو گفتو گۆ ،  تەنها گفتوگۆیە

 

كەوابوو هەق نیە هیچ لایەنێك چەندە غەدریشی لێ كرابێ ، سڵ لە كۆبوونەوەو دانوستان بكات ؛ چونكە قسەی جددی و ڕەخنەو پێشنیازو داواكاریی..هتد.هەموو دەبێ لەكۆبوونەوەی ڕاشكاوانە ی نێوان لایەنەكاندا بكرێ .

نابێ هەڵوێستی لایەنەكان لە دانوستان
ـ بەپلەی یەكەم ـ هەڵقوڵاوی بەرژەوەندییە حیزبیەكان ، یان گرێ دەروونیەكان بێت ، بەڵكو دەبێ بەپلەی یەكەم بەرژەوەندی هاووڵاتیان و هەرێمەكە و هەروەها ئاڵۆزی ڕەوشە گشتیەكە ،بكرێتە بنەما ..

یەكگرتوو لەم ڕوانگەوە پێشوازی لە پەیامەكەی بەڕێز (بارزانی) دەكات و پێی وایە نابێ ئەم دەرفەتەش لەدەس بدرێ و چیتر خەڵكی بەش مەینەتی ئەم وڵاتە ،نائومێد بكرێ ..با لایەنەكان هەموو نیازپاكی خۆیان بسەلمێنن و بەئەرێنی مامەڵە لە گەڵ ناوەڕۆكی پەیامەكەی بارزانیدا بكەن ، چونكە باكەس خۆی نەخەڵەتێنێ ، كورد دۆستی ڕاستەقینەی نیەو باشترین پەسنی دۆستە بێگانەكان بۆمان ، بریتیە لەم دێڕە (كورد شەڕكەری باشن)..

دەبا پێش ئەوەی شەڕكەری باش بین ، سیاسەتكارو خەمخۆری باشی گەل و وڵاتەكەمان و داهاتووی نەوەكان بین .

 

م-ع-ك

أهم أخبار