ئەرێ حکومەت فێڵمان لێ دەکات ،یان فێڵی لێ دەکرێ؟!
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

 ئەرێ حکومەت فێڵمان لێ دەکات ،یان فێڵی لێ دەکرێ؟!

 

زیاتر لەهەفتەیەکە زۆربەی ئەو ئوتومبێلە گەڕۆکانەی کە لەگەڕەکەکانی هەولێردا دەبە غاز دەفرۆشن ، هەرچەندە مۆسیقاکەیان وەکو خۆیەتی، بەڵام تابلۆی نرخ و ژمارەی بریکارو تەلەفۆنەکەیان لاداوەو دەبەغاز بە 8500دینار دەفرۆشن ! واتە 1500 دینار لەنرخی ڕەسمی بریکارەکان زیاتر..

کە لێیان دەپرسی ، پێت دەڵێن (مامۆستا کا غاز بە 7000دینار مایە! بەخوا ئێمە لە مەعمەل بە حەفت و نیوی دەکڕین.) یان دەڵێن (غازی حکومی زۆر کەم بوویتەوە، مانگی دووسێ جارانە..) یان ڕاست و ڕەوان دەڵێن (ئەوە تیجاریە ، کا حکومەت هەیە ..هتد.)

من دەپرسم : ئایا حکومەت خۆی جارێکی دیکە غازی گرانکردووە ،یان پشکی بریکارەکانی کەمکردۆتەوە بۆ ئەو بازرگانانە ، یان حکومەت ئاگای لە هیچ نیەو بریکارەکان پشکەکانیان لە دەبەغاز دەفرۆشنەوە بە بازرگانەکان بە 500دینار قازانج و خۆیان لەسەرئێشەو ماندووبوونی گەڕان وسوڕانی کۆڵانەکان رگاردەکەن و بەنزین وگازی سەیارەکانیشیان بۆ دەگەڕێتەوە ؟!

هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە (پەرلەمانتاران ، ئەنجومەنی پارێزگا، ب.دابەشکردای نەوت و غاز ، پارێزگا و هی تریش) بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکەن و ڕێگە نەدەن خەڵکی بێ ویژدان و گەندەڵ و فێڵاوی ،یاری بەم حکومەت بکەن و لەم هەلو مەرجە پڕ لەقەیرانەدا ، گزی و فزی لە هاووڵاتیان بکەن..

 

 

أهم أخبار