لە هەرێمی کوردستان میدیای (پۆست سێبەر) خەریکە مەیدانەکە داگیردەکات
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لە هەرێمی کوردستان میدیای (پۆست سێبەر) خەریکە مەیدانەکە داگیردەکات

مەبەستی من لەمیدیای پۆست سێبەر ،ئەو تۆڕەمیدیاییە زەبەلاحانەیە کە بە تەمویلی حیزبە دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەکانی هەرێم لەم ساڵانەی دواییدا دروستکراون و به هەمووشێوازەکان ـ بینراو ، بیسراو، خوێنراو،ئەلیکترۆنی ـ پەخش و تەواسولیان هەیە لەگەڵ خەڵکداو توانایەکی یەکجار زۆری ماددییان هەیەو بەمەش هەموو پێداویستیە مرۆیی و تەکنۆلۆجیەکانیان بە زیادەوە بۆدابینکراوەو بەشێوەی ناڕاستەوخۆو دوور لە نەفەسی زەقی حیزبی، خزمەتی ئەجینداوستراتیجیەتی ئەو لایەنانە دەکەن و ئاولەئاشی ئەوان دەکەن..
ئێستا ئەم کەناڵانە بەحوکمی دوو هۆکار، خەریکە بەتەواوی مەیدانەکە قۆرخ دەکەن :-
یەکەم ـ بینەرو بیسەری فراوانیان ،لەبەر ئاماەیی و سەرنجڕاکێشییان ، کە دەیانکاتە جێی تەماعی خاوەن پڕۆژەکانی بازرگانی و ڕێکلام.
دووەم ـ ئەودەسەڵاتەی کەلەپشتیانە ..
ئەمانە وایان کردووە زۆربەی بەرنامەو بڕگەکانیان لەلایەن کومپانیا زەبەلاحەکانی بەرپرسان و دەسڕۆیشتوانەوە، سپۆنسەربکرێن وخۆشیان وا خەریکە وردە وردە ئەبنە خاوەنی پرۆژەی گەورەی ئابوری و وەبەرهێنان و ئەگەر ڕەوشەکە بەم جۆرە بڕوات ،لەداهاتوویەکی نزیکدا بەتەواوی لەسەر پێی خۆیان ڕادەوەستن و ئەبنە ئیمراتۆریەتی ڕاەگەیاندن ..
بەڵام ده بێ بزانین کە بەهۆی گرفتی (زمان)ەوە ناتوانن سنوری کوردو کوردستان تێپەڕێنن ؛ چونکە بۆئەوەی میدیایەک لە(لۆکاڵ)یەوە ببێتە(گڵۆباڵ) جگە لەتەکنۆڵۆجیای سنور بڕ ، پێویستی بە
(زمان + گوتار) ی سنوربڕی گڵۆباڵیش هەیە.
ــــــــــــــــ
{ئەگەر خوا تەمەن بدا ئەم باسە دەوڵەمەندکردنی زیاتری دەوێ}

أهم أخبار