کوردو بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

کوردو بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران

لەم ڕۆژاندا کەلەسەروبەندی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتی وشارەوانیەکانی ئێرانداین ، جۆرێک لە مشت و مڕو باس و خواس لەسەر بەشداریکردن و بەشداری نەکردنی کورد لەو هەڵبژاردنانەدا ، سەری هەڵداوە ..
پێش ئەوەی ڕای خۆم لەسەر ئەم پرسە باسکەم ، دەبێ ئەوە بۆ خوێنەری بەڕێزو هەمولا ،ڕوون بێت؛ کە هەڵبژاردنەکان بەگشتی و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ،لەکۆماری ئیسلامی ئێران بەدەستور ڕەنگڕێژ کراوەو ئەتوانین بڵێین ، هەرلەسەرەتاوە 75% ی خەڵکی ئێران ، یان وردتر بڵێین ،خەڵکی دەنگدەری ئێران ، مافی خۆپاڵاوتنیان نیە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. ئەویش بەمجۆرە : ئافرەتان کە 50% ی کۆمەڵن ، بەدەستور مافی خۆکاندیدکردنیان بۆ ئەوپۆستەنیە ..ئەمەلە لایەک ،هەروەها بەپێی دەستور، کاندیدی سەرۆککۆمار دەبێ لەپێکهاتەی (شیعەی
دوازدەئیمامی) بێت . واتە کوردی سوننەو پێکهاتە سوننی وجیاجیاکانی دیکەش ،بۆیان نیە کاندیدبن ..
کورد بەنوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری و هەروەها هاووڵاتی ئاساییەوە ، زۆر گرنگە مامەڵەیەکی (عەقڵانی ، براگماتی ، بەرژەوەندخوازانەی ورد) لەگەڵ ئەم پرسەدا بکات ، نەک بکەوێتە ژێر کاریگەری گوتاری سیاسی عاتیفیانەی ئەم هێزو ئەو گروپ و ئەو لایەنەوەو بڕیاری پێشوەختەی دیراسەنەکراو بدات . .
بەڕای متەوازیع و تایبەتی خۆم، بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و شارەوانیەکانی ئێران ، لەلایەن کوردەوە ،بژاردەیەکی گونجاوو دیراسەکراو نیە .. چونکە لەوانەیە ئەنجامەکانی دابڕان و پەراوێزخستنی زیاتری کوردی لێ بکەوێتەوە ،وەکو ئەوەی ساڵی 2005 لە سوننەکانی ئێراق ڕوویدا..
ئاشکرایە کە بایکۆتی کورد بۆئەم هەڵبژاردنانە، خۆی لەخۆیدا ناتوانێت کاریگەرییەکی ئیجابی بەهێز بەجێ بهێڵێت ،کە بۆداهاتوی کوردو دۆزە سیاسیە ڕەواکەێ ڕەنگدانەوەی باشی هەبێ ، بەڵکو گرنگە دەنگی کورد بۆ ئەوەبێت کە(اخف الضررين) بێتە دی و کاندیدێکی باشتر لەویتردەرچێت . ئەگینا لەوانەیەبەهۆی بایکۆتی کوردەوە، خراپترین کاندید سەرکەوێ و ئەوەندەی تر پاشەکشە بە داواڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێ.. لەهەڵبژاردنی پێشودا بینیمان دەنگی پارێزگای کوردستان ـ سنە ـ کاریگەر بوو لەیەکلابونەوەی ئەنجامەکان، لەبەرژەوەندی ڕۆحانی .ئەمجارەش کورد ئەتوانن دەنگ بۆ کاندیدێکی گونجاوتربدەن؛ ئەمەش دیارە خەباتێکی سیاسی و ململانێیەکی ڕەوایە لەدونیای سیاسەت و پلەبەندی لەهەنگاوی سیاسیدا.
هەروەها نابێ لەبیرمان بچێ ،کە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان بەگشتی،ئەگەری هەیە، کاریگەریی زۆر سەلبی لەسەر بەرژەوەندی کورد لەوناوچانە بەجێ بهێڵێت ، کە{کێشە لەسەرن} و لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەدا (ئازەری و تورک ،یان فارس)..هتد تێکەڵاوی پێکهاتەکان هەیە ،بەتایبەت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) .ۆ
بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کوردەوە ، واتە پاشەکشەی کورد لەم ناوچانە لەبەرژەوەندی پێکهاتەکانی دیکەدا.

أهم أخبار