داعشی علمانی كامپينى دژ به ئيسلام و پيرۆزييه‌كانى كورد ده كات له كوردستان
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

داعشی علمانی كامپينى دژ به ئيسلام و پيرۆزييه‌كانى كورد ده كات له كوردستان

له به شی ده زگا راگه ياندنه كانى نزيك له پارتى يه‌وه كامپينى دژ به ئيسلام وپيرۆزيه كان به رێوه ده چێت و ئه م كامپينه له مانگى ره مه زانى پيروز ده ستى پى كرد له لايه ن چه ند پێشكه شكارێكى بێ سواد وبێ ئه زمون وبه كارهێنانى چه ند مه لا يه كى نه زان بو ئه م مه بسته.

ئه م جۆره كارانه نه له به‌رژه‌وه‌ندى كورده و نه له‌به‌رژه وه ندى پارتييه‌ و ه خزمه‌تی به‌ها پیرۆزانه ی مه‌لا مسته‌فای بارزان و باب و باپيرانی ناكات . به داخه وه ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه و ئه و ره وشته ناشارستانى یه‌ له چه ند كه سا یه تیكی ئه م هه ریمه بینیمان كوردستان به ره و علمانيه تێكى داعشى توند ره وانه ده بات و هه روه ها هيرشه له سه ر پيرؤزييه كانى ميلله تى كورد و زيانێكى گه‌وره به ئاسايشى نه ته ویی كوردستان ده به خشێت.

کچێکی قوتابی سه ركه وتووى ئەم هەرێمە كەسێك لەسەر سه‌كۆ دوری دەخاتەوە كه سێكى تر بە دەعبا ناوی دێنێ، هەموو تاوانەکەشی ئەوەیە خۆی داپۆشیوە . له هه مان رۆژدا له زانكۆی دوركهایمی بریتانی قوتابییكی هندوسی (سیخ خنجر له سه ر ) خه‌لاتی لێهاتوی شاه ژنی وولات پێ دبه‌خشرێت. وکۆنگرێسی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو کچە کوردێکی خەڵکی کەرکوک کە دە ساڵە نیشتەجێی ئەمریکان بەناوی (سارا محه‌مه‌د شوانی) خەڵات دەکات لە بەرامبەر زیرەکی کچەکە... وڵاتە پێشکەوتووەکان تەماشای بەرگی مرۆڤەکان ناکەن، تەماشای ئەوە ناکەن کە سارا خان جل و بەرگی ئیسلامی و کوردی و رۆژهەڵاتییە، بەڵکو ئەوان ئەقڵی زیرەکی سارایان دەوێت، بە دۆزینەوەی ئەو زیرەکانە گەیشتوونەتە پیشكه وتنی ولاته كیان.

عه لمانیه كانی كوردستان هەمیشە باس لە دیموکراسی و ئازادی دەکەن وامه شتیكی باشه. ئێ باشە با خەڵک ئازاد بێت خەڵکێک ناپۆشته‌(سفورە) با خەڵکێکیش داپۆشراو بێ. ئایا ئەمەی رووی دا جگە لە بێ ڕێزی بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان چ ناوێکی تری لێبنێین؟ بۆیە من داوا ده‌كه‌م له كاك نێچرڤان بارزانی وه‌كو سه روكی هه رێم میوانداری ئەم کچە بکات و دڵنەوای بداته‌وه‌ و ڕێزی بگرن و به‌ناو حكومه ت داوای لێبوردنی لێ بکە . با ئەمەی رووی دا جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە. تۆوی ڕق و کینە و دوو بەرەکی لەناو خەڵک بڵاو نەبێتەوە كوردستان پپویستی به هه مومانه. چونکە ئه و سەرۆکی هەرێمی کوردستانه واتا سەرۆکی تەواوی خەڵکی کوردستان بە موسڵمان و نا موسڵمان هه‌روه‌ها دیندار وبێ دین بەڵام بێ دەنگی لەئاست ئه و كاره توندره‌وايانه و نامروفايانه ونائومێدمان دەکات بۆچوارساڵی تر.

به‌ بۆچوونی ئیمه ئه‌م جۆره‌ رفتارا نه‌ نامروفانه وقبول نه كردنی بیری جیاواز دیارده یه كه پیوندی به بیر ته سكی هیه‌ نه ك ئاینی یان ئیدیولوجیه یه كی تایبت . توندره وی ئاینی به رجسته بو له داعش له ناو ئیسلام وه بزوتنه وه‌ اصولیه كان له ناو مسیحیه ت وهندوسی. برفیسور جون اسبسیتو ی امریكی "روژ هه لات ناسی گه وره‌" باس له دوو اصولیت دكات : اصولیتی ئاینی واصولیتی عه لمانی ) John Esposito , and Azzam Tamimi ,Islam and Secularism in the Middle East ,London:Hurst press.2000,p.9 .)

اوی ئیمه دیبینین له كوردستان به رهه می علمانیه تیكی اوصولی داعشیانه یه وه‌ هه‌لَه‌يه‌كى ديكه‌ى له خوێندنه وی مه‌نهه‌جى يه‌ بۆ واقيعی كۆمه‌لگای كوردى له‌ ئه‌ده‌بياتى به شی له عه‌لمانيه‌كانى كوردستان دا هه‌يه‌، كه‌ زۆربه‌ى تۆێژه‌ران ئاماژه‌يان پئ كردووه‌، ئه‌ويش كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئيسلام له‌ كۆمه‌لگای كوردى، (موشيل ليبزبرغ) تۆێژه‌رى پۆلۆنی كه‌ به‌شێوه‌ی ده‌وری سه‌ردانى كوردستان كردووه‌ و ده‌لێ: (ئيداره‌ی كوردى و به‌رپرسان و نووسه‌رانى كورد كه‌ من قسه‌م له‌گه‌لیان كردوون، شوێنى ئيسلام له‌كۆمه‌لگای كوردى بچووك ده‌كه‌نه‌وه‌و زياتر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ر ئايينى زةردةشتى و هه‌ندی كه‌مینه‌ی ديكه‌ی ئایینی وه‌كو كاكه‌یی و ئیزیدی و مه‌سیحی له‌كوردستان،به‌لام له‌راستیدا وه‌كو من هه‌ستم پئ كردووه‌، كۆمه‌لگایه‌كی موسلمانه‌ و ئیسلام كاریگه‌ریه‌كی قولی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌لگای كوردی ، چونکە ئايينى زۆرینه‌ی ره‌هایه‌ ". نووسه‌ره‌ كورده‌ عه‌لمانیه‌كانیش پشت راستی قسه‌كانی موشیل ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ نموونه‌ حه‌مه‌ سه‌عید حسن كه‌ یه‌كیكه‌ له‌نووسه‌ره‌ كورده‌كانی تاراوگه‌ ده‌لئ : ''سويَند خواردنى په‌رله‌مانی كوردستان به‌قورئان و بالاپۆشینی هه‌ندئ له‌ئه‌ندامه‌كانی پێچه‌وانه‌ی عه‌لمانیه‌ته‌، چونکە كه‌سی شوعی و ناپۆشته (سفورە) ی لییه''‌. ئيسماعيل كورده‌ش ده‌لئ: "ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ین كۆمه‌لگایه‌كی كوردیه‌ كه‌ به‌سروشت نادینییه (نا موسلمان)بئ ، ئيسلامى و پارته‌ ئیسلامیه‌كان له‌كۆمه‌لگای كوردی هیچیان زیاتر نیه‌ له‌ئایینه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ، وه‌ك كاكه‌یی و ئیزیدی و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی كه‌ ئه‌ركیان پركردنه‌وه‌ی لایه‌نی رووحی تاكی كورده‌، له‌وه‌ زیاتر هه‌رهه‌ولیك زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌چیته‌ خانه‌ی به‌ عه‌ره‌بكردنی كۆمه‌لگای كوردییه‌، چونكه‌ ئیسلام ته‌نها دینیكه‌ زۆری له‌رووی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ .

بروانه

POLITICAL ISLAM AMONG THE KURDS, p. 24. 

- نێوان دوو به‌رداشى (حه‌مه‌ سعيد حسن) و (سوران عومه‌ر) دا bahoz.hostoi.com/mohsen_k1.htmlShare

موحسين جوامير مامؤستا حمه مه سه عيد حه سه ن و مامؤستا سؤران عومةر، دوو (دنيا)ن، ره‌نكبى به‌ سه‌د هه‌زار گوریس نه‌گه‌نوه یه‌ك كه‌چی باراشی هه‌ردووكیان بۆ یه‌ك ئاش به‌ره‌و گه‌لانی ناعه‌ره‌ب سه‌پینراوه‌ .

له كوتایدا دلیم به هیج جوریك وه كو شخص ایمانم به نیقاب نیه‌ به لام ابیت ریزی لی بگیریت وبه داخه وه اوی نیقاب بلاو دكاته وه له كوردستان مه دخه لیه سه لفییه كانن كه به شیكی دسه لاتدارنی هه ریم هانیان ددات دژی ئیسلامی سیاسی.

أهم أخبار