یەکگرتوو..خەمخۆری خەڵک و نیشتمان
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

یەکگرتوو..خەمخۆری خەڵک و نیشتمان

یەکگرتوو چ وەک نەهج و ڕێباز،یان وەک هەڵوێست وڕەفتار؛ نەڕقی لەکەسەو نەکۆنەقینی هەیە..

بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و خاکدا ،هەرگیز سڵ لەسەردانی هیچ لایەک ناکاو گفتوگۆ بە دەرگای چارەسەری هەموو گرفتەکان دەزانێت. یەکگرتوو خۆی بڕیاردەدات و فەرمانی ئەملاو ئەولای قبوڵ نیە ،بۆیە
ـ ئەگەرچی خۆی بەشێکە لە هاوکێشە سیاسیەکەی کوردستان ـ بەڵام بۆ بەیەک گەیاندن و کۆکردنەوەی هێزو لایەنە سەرەکیەکان و ڕێککەوتن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان و کۆتاییهێنان بەکێشەکان ، دەیەوێ ڕۆڵی خێرو ئیجابی و حیادی بگێڕێ و خۆی تەسلیمی هیچ لایەک نەکات .. لەمەشدا یەکگرتوو چاوەڕێی پاداشتی کەس نیەو وەکو مەبدەئو قەناعەت،ئەم ئەرکە ئەنجام دەدا..
لەوانەیە بەحوکمی ئاڵۆزبوونی ڕەوشەکەو کزبوونی متمانەی نێوان و تێکەڵبوونی ڕاستی و ناڕاستی بەیەک، ئەم ڕاستیانە ئەمڕۆ بۆ هەموان بە جوانی دەرنەکەون؛بەڵام بەدڵنیاییەوە لە ڕۆژانێکی نزیکدا بەڕوونی دەر ئەکەون.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کاتێک کە بە وردی تەماشای ڕەوشەکەو ئەگەرو پێشهاتەکان دەکات ، ناچێتەوە سەرئەوەی کە دوێنێ ئەندامان و کادیرانی فڵانە لایەن چ هەڵسوکەوتێکیان بەرامبەری نواند،یان بەرپرسانی فڵانە حیزب چۆن یەکگرتوو تۆمەتبار ئەکەن،یان پێرێ چۆن کادیرە پێشکەوتووەکانی یەکگرتوو لەلایەن کادران و لایەنگرانی فلانە حیزبەوە شەهید کران و بارەگاکانی سوتێنران ؛ چونکە هەریەک لەوانە لەکاتی خۆیدا هەڵوێستیان لەسەر وەرگیرا ، بۆیە ناکرێ هەتا هەتایە ئەو زامانەی ڕابوردوو، هەر زوخاویان لێ بتکێ ؛ بەڵکو بەلای یەکگرتووەکانەوە، پێویستە داهاتووی گەلو وڵات نەکەینە قوربانی هەڵەو پەڵەکانی دوێنێ و چیتر گەلی ماندوی بەشمەینەتی کوردستان لە نائومێدی و چاوەڕوانیدا نەهێڵینەوە.
ئەمەش لەڕاستیدا لەخۆبوردەیی و هەوڵی بێوچان و کۆڵنەدانی دەوێ ؛ بێگومان بەرپرسیاریی بەردەم خواو خەڵکی خواش،ئەوە دەخوازێ.

أهم أخبار