یەکگرتوو بەئاوازی کەس هەڵناپەڕێ
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

یەکگرتوو بەئاوازی کەس هەڵناپەڕێ

هەڵوێست و هەنگاوەکانی یەکگرتوو،کەلەنەهج و قەناعەت و خوێندەوەی وردی بۆ ڕەوشەکەو پێشهات وئەگەرەکان،سەرچاوە دەگرێ،هەمووی بۆخزمەتی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکان و ئەمن وئاسایشی هەرێم و گەیشتنە بەکەناری ئەمان ..

کەئەوانە هەموو بە یەکڕیزی وتەبایی و کۆدەنگی بەدەس دێت وخۆشبەختانە یەکگرتوو ئاڵا هەڵگریەتی.
خۆ ئەگەر یەکگرتووش خۆی بەلای بەرەیەکدا بخستایە و بەجۆرێکی تر هەڵسوکەوتی بکردایە ، هەرخوا ئەزانێ ڕەوشەکە بە چ ئاراستەیەکدا دەڕۆیشت و لەچ قوژبنێک لەنگەری دەگرت ..
بۆیە یەکگرتوو ئەمڕۆ فاکتەری هاوسەنگی و تەبایی و ڕاگرتنی بەڵانسی ڕەوشەکەیەو سەرەڕای مەحرومیەتی ـ چ وەک ئەندامانی و چ وەک حیزبیش ـ لەزۆر ماف و شایستەیی ، بەلێبووردەییەوە مامەڵە دەکات و ئەجیندای نیشتمانی و بەرژەوەندی خاک و خەڵکی کوردستان ،بە هیچ ئەجیندایەکی حیزبی ،یان دەرەکی ناگۆڕێتەوە..
لەکۆتاییدا ، دەڵێم یەکگرتوو بەئاوازی کەس هەڵناپەڕێ ،بۆیە جێی متمانەی خەڵکی کوردستانە ..

أهم أخبار