(بەڵێننامەی شەرەفی ڕۆژنامەنوسی) مان هەیە، بەڵام کەس پابەندی نابێ.
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

(بەڵێننامەی شەرەفی ڕۆژنامەنوسی) مان هەیە، بەڵام کەس پابەندی نابێ.

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوێنێ لەسلێمانی گردبونەوەیەک کرابوو لەمیدیا بینیم ،داوای هەڵوێستیان لە(وەزارەتی ڕۆشنبیری و داواکاری گشتی) دەکرد لەبەرامبەر هەندێ کەناڵ کە دژی ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە؛ هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا باسی ئەوەیان دەکرد ،کەهیچ دیکۆمێنت و بەڵێننامەیەکمان نیە کەڕۆژنامەنوسان پێوەی پابەند بن و ئاشتی کومەڵایەتی بپارێزن..حەزمکرد بەو هاوکارە ڕۆژنامەنوسانەم بڵێم کە :
یەکه م ـ ئێمە بەڵێننامەی شه رەفی ڕۆژنامەنوسیمان هەیە ،کە بە شانازیەوە بەندە لەسەر داوای ئەنجومەنی سەندیکای ڕژنامەنوسان ئامادەم کردوەو لە گۆڤارەکانی سەندیکاوشوێنی تریش بڵاوکراوەتەوەو لە دوایین کۆنگرەی سەندیکاشدا لە تەموزی 2011 دەنگی لەسەردراو پەسندکرا.
دووەم ـ ئێمە بۆشایی یاساییمان هەیەو تا ئێستا یاسای تایبەت بە {ڕادێو تەلەفزێون +ڕێکلام} مان نیە.
سێیەم ـ وەزارەتی ڕۆشنبیری بەرپرس نیە لەمیدیا ،چونکە هیچ دەقێکی یاسایی ئەو مافەی نەداوەتە ئەم وەزارەتە، کەوەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش ولاوانە ؛نەک ڕاگەیاندن و میدیا.
لەخوارەوە دەقی بەڵێننامەکەی سەندیکای ڕژنامەنوسان بڵاو دەکەمەوە ،کەلە لەسەرەوە ئاماژەم پێداو لە 12 خاڵ پێکهاتووە :ـ
بەڵێننامەی شەرەفی ڕۆژنامەنوسیی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ئامادەکراوی (حامد محەمەدعەلی) سکرتێری پێشووی سەندیکا؛
پەسندکراوی ئەنجومەنی سەندیکاو کۆنگرەی سێیەمی سەندیکا لە تەموزی
2011
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1- پێویستە ڕۆژنامەنوس دڵنیابێت لەڕاستی ودروستی ئەو هەواڵ وزانیاریانەی کەبڵاویان دەکاتەوە،بەپشتبەستن بەبەڵگەو سەرچاوەی ڕاستگۆو ورد..
2-نابێت پیشەی ڕۆژنامەگەریی بۆبەرژەوەندی تایبەت ودەسکەوتی ناڕەواو بەرتیلخۆری،یان وەرگرتنی دیاری ، بەکاربێت.
3-کارکردن لەپێناو فراوانکردن و چەسپاندنی ئازادی ڕۆژنامەنوسی و ڕادەربڕین ،وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی لەکۆمەڵگەی دیموکراسیدا.
4-ڕێزگرتن لەدەستورو یاساکانی وڵات وسیستەم و ئادابی گشتی کۆمەڵگە و ئاراستەکردنی هاووڵاتیان کەڕێز لەوبنەمایان بگرن،لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.
5-پەڕەپێدانی کەلتوری لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لەڕای جیاوازو ڕێگرتن لە توندو تیژی وخۆسەپاندن و هاندانی ڕق وکینەی نەتەوەیی وئاینی و مەزهەبی.
6- کارکردن بەشێوازی بابەتیانەو پیشەییانە، لەپێناو پەردەلادان لەسەر هەموو جۆرەکانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پۆست ،لەهەموو ئاستەکاندا.
7-ڕێزگرتن لەمافی هاووڵاتیان بۆ ئاگاداربوون لەهەواڵ وزانیارییەکان و پاراستنی سەرچاوەکانی زانیاری لەکاتی پێویستدا.
8-ڕاستکردنەوەی ئەوزانیاریانەی کەدواتر دەردەکەوێت هەڵەبوون ،یان وردو دروست نەبوون.
9-ڕێزگرتن لەژیانی تایبەتی خەڵک و خێزانەکانیان و بڵاو نەکردنەوەی وێنەو زانیاری وا کە شکۆمەندی و کەسێتییان لەکەدار بکات.
10- پاراستنی پیشەی ڕۆژنامەنوسی لە (بوختان ،تانەو تەشەر، ناوزڕاندن، فێڵ وساڕۆژنامەنوسی .
11-ڕێزگرتن لە کێبڕکێی شەریفانەو بەدەهێنانی پێشدانەوەی ڕۆژنامەنوسی (السبق الصحفي) لەچوارچێوەی یاساو بنەماکانی کاری ڕۆژنامەنوسیدا.
12-نەچوونە ژێرباری هیچ لایەن ودەوڵەتێکی بیانی.

أهم أخبار