‌تۆخێل وه‌ڵامى ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تى بایرن میونخ ده‌داته‌وه‌
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

‌تۆخێل وه‌ڵامى ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تى بایرن میونخ ده‌داته‌وه‌

تۆماس توخێل ڕاهێنەری بایرن میونشن وەڵامی ئەگەری دوورخستنەوەی لە یانە باڤارییەکە لە ماوەی داهاتوودا دایەوە.
 
ئێوارەی دوێنێ یانەی بایرن میونشن لە یاریی چوونى قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگدا بە گۆڵێکی بێوەڵام بە یانەی لازیۆ دۆڕا.
 
توخێل لە لێدوانەکانیدا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە وتی: من بە هیچ شێوەیەک نیگەران نیم لە باره‌ى داهاتوومه‌وه‌
 
ڕۆژنامەنووسەکە هاتەوە بۆ ئەوەی لێی بپرسێت ئایا مانەوەی لەگەڵ بایرن میونشن گەرەنتی کراوە یان نا، ڕاهێنەرەکەش لە وەڵامدا وتی: پێشتر پرسیارێکم لێکرا، وەڵامم دایەوە، بەڵام پێم باشە وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە کە پەیوەندییان بە یارییەکەوە هەیە.

أهم أخبار