ئەمشەو له‌ چامپیۆنزلیگ چه‌ند یاریه‌كی دیكه‌ بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ئەمشەو له‌ چامپیۆنزلیگ چه‌ند یاریه‌كی دیكه‌ بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمشەو چوارشەممە، کاتژمێر 11:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان دوو یاری دیکەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاریگای باخچەی شازادەکانی تایبەت بە یانەکە، میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی دەکات، یانەی لازیۆی ئیتاڵیش لەسەر یاریگای ئۆڵیمپیکۆ میوانداری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.

هەریەکە لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و ریاڵ سۆسیداد یەکەمینجاریانە رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە بەرامبەردا یانەی بایرن میونشن و لازیۆ دوو جار لە ماوەکانی رابردوودا رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە و هەردووجارەکە یانە ئەڵمانییەکە براوە بووە.

شایەنی باسە شەوی رابردوو گەڕی یەکەمی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو و تیایدا، یانەی ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە لایپزیگی ئەڵمانی بردەوە و یانەی مانچستەر سیتییش، توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکیدا سەرکەوێت.

أهم أخبار