سامسۆنگ پێشەنگی خۆی لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکاندا دەپارێزێتبۆ18هەمینساڵ لەسەریەک
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

سامسۆنگ پێشەنگی خۆی لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکاندا دەپارێزێتبۆ18هەمینساڵ لەسەریەک

داهێنانەکانیQLED و OLEDیارمەتی چەسپاندنی پێشەنگی سامسۆنگ دەدەن لە بازاڕە گەورە و ناوازەکانی تەلەفزیۆن

هەولێر، کوردستان، ** شوباتی2024: سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس جارێکی دیکە بۆ18هەمین ساڵ لەسەریەک، باڵادەستی و پێشەنگی خۆی لە بازاڕی تەلەفزیۆنی جیهانیدا پاراست، ئەمەش بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە دەزگای “ئۆمیدیا”ی پسپۆڕ لە توێژینەوەی بازاڕداپێی گەشتووە، کە بەهۆیەوە سامسۆنگ 30.1%ی پشکی بازاڕ بەدەستی هێناوە بۆ تەلەفزیۆنەکان لە ساڵی 2023، کە ئەمەش وەک پشتڕاستکردنەوەی پێگەی خۆیەتی وەک پێشەنگی بازاڕ لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە. ئەم دەستکەوتە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیدانی کۆمپانیاکە بە بەشی تەلەفزیۆنی گەورە و ناوازە، کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن مۆدێلە پێشکەوتووەکانیQLED و OLED.

لەساتی ڕاگەیاندنیەوە لە ساڵی 2017، فرۆشی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی سامسۆنگQLED کە نوێترین مۆدێلەکانیNeo QLED لەخۆدەگرێت، گەیشتووەتە 40 ملیۆنیەکە، ئەمەش دوای ئەوەی زیاتر لە 8.31 ملیۆنیەکەیQLED لە ماوەی ساڵی 2023دا فرۆشراوە.

 

سامسۆنگ بەردەوامە لە بەدەستهێنانی پلەییەکەم وەک پێشەنگی بازاڕی تەلەفزیۆنی جیهانی بۆ18هەمین ساڵ لەسەریەک

سامسۆنگ پێشەنگی خۆی لە بازاڕی تەلەفزیۆنی پریمیۆمدا پشتڕاستکردەوە، بە تایبەتی ئەوانەی قەبارەیان لە 75 ئینچ گەورەترە، هەروەها نرخیان زیاتر لە 2500 دۆلار بووە، کۆمپانیاکە پشکی بازاڕی بەڕێژەی 60.5% و 33.9% بەدەستهێناوەلەسەریەک. جگە لەوەش بەهۆی فرۆشتنی بەهێزیمۆدێلەکانی98ئینچ، سامسۆنگ پێشەنگی پاراستووە بەڕێژەی30.4% لە بازاڕدا بۆ فرۆشتنی تەلەفزیۆنەکان کەقەبارەیان زیاترە لە90ئینچ.

بە فراوانکردنی دەستکەوتەکانی لە بازاڕی تەلەفزیۆنی زۆر گەورە و ناوازە، سامسۆنگ پێشکەوتنی بەرچاوی لە بەشیOLEDیشدا بەدەستهێناوە. لە ساڵی2023دا، هێڵی تەلەفزیۆنیOLEDی سامسۆنگ فرۆشی1.01 ملیۆنیەکە بەخۆیەوە بینیوە و پشکی بازاڕی بەڕێژەی22.7% بەدەستهێناوە. ولەگەڵ ناساندنی جۆری نوێیOLED لە ساڵی2024، سامسۆنگ پێشبینی زیادبوونی بەرچاوی پشکی بازاڕی خۆی لەم پۆلەدا دەکات.

ئێس دبلیویۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەرییەکەی بازرگانیشاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، شانازی خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتەی سامسۆنگ کە بەردەوامە لە پێشەنگی بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن بۆ18هەمین ساڵ لەسەریەک. و ڕاگەیاند: "ئەمدەسکەوتەڕەنگدانەوەی متمانە و دڵسۆزی بەردەوامی کڕیارانی سامسۆنگە،و ئێمە پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ کارکردن بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییەکە بە تێپەڕین لە کوالێتی وێنەی ناوازە بۆ دابینکردنی ئەزموونی بەسوودتر و بەنرختر بۆ کڕیارەکانمان".

سامسۆنگ لە میانی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەرCES 2024 پرۆسێسەری داهێنەرانەیNQ8 AI Gen3ی ناساند، ئەمەش سەرەتای سەردەمی شاشەی زیرەکی دەستکرد بوو. و پێشبینی دەکرێت ئەم پێشکەوتنە لە چیپسێت و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکاندا دیمەنی تەلەفزیۆنی زیرەک لە قاڵب بداتەوە بە تێکەڵکردنیزیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو کە لەلایەن سیستەمی کارپێکردنیTizen کاردەکات، کە شاشەکانیزیرەکی دەستکردوەک ناوەندێکی سەرەکی بۆ داهێنانەکانی ماڵە زیرەکەکان جێگیر بکات.

سامسۆنگ ئامادەکاری دەکات بۆ داهێنانی ناوازەتر لە ماوەی ساڵی 2024. بەو پێشکەوتنەی کە لە دروستکردنی پرۆسێسەر و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرددا نیشانی داوە، کۆمپانیاکە بەردەوامە لەڕێبازەکەی بۆ شۆڕشکردن لە بواری کات بەسەربردن لە ماڵەوە و دانانیپێوەری نوێ لە پیشەسازی تەلەفزیۆن.

-کۆتایی-

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس - سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوکاری کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:<https://news.samsung.com/mena>

 

 

 

أهم أخبار