عەبدولفەتاح سیسی: "دۆخی غەززە بەرگەی دواخستنی ئاگربەست ناگرێت"
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

عەبدولفەتاح سیسی: "دۆخی غەززە بەرگەی دواخستنی ئاگربەست ناگرێت"

سەرکۆماری كوده‌تاچی میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە دۆخی کەرتی غەززە، بەرگەی دواخستنی ئاگربەست ناگرێت.

سەرۆکایەتی کۆماریی میسر لە راگەیاندراویکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولفەتاح سیسی لە قاھیرە پێشوازی کردووە لە شاندێکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەکە، ئەلیسیا کێڕنس.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەکەدا، دۆخی ھەرێمی، بە تایبەتی دۆخی ئێستای کەرتی غەززە تاوتوێکراوە.

باسی لەوەشکردووە لە دیدارەکەدا سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاندووە کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بەرگەی دواخستنی ئاگربەست ناگرێت.

کەناڵی ھەواڵیی قاھیرە بڵاویکردووەتەوە کە لە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەوە، گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕیککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بە بەشداری ھەریەک لە میسر، ئەمریکا، قەتەر و حەماس لە قاھیرە ئەنجام دەدرێن، بێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکاری بەشداری نەکردنی ئیسرائیل لە گفتوگۆکاندا بکات.

أهم أخبار