کەشناسی هه‌رێم: ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

کەشناسی هه‌رێم: ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم هەیە و خێرایی با زیاد دەبێت.
 
بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە  ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوە باران لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە زۆربەی کاتەکان.
 
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی هەینی ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەورە بە گشتی ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتی جیا جیا. 
 
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

 

هەولێر : ٢١

 

 سلێمانی : ١٨

 

 دهۆک : ١٩

   

 زاخۆ : ١٩ 

     

هەڵەبجە : ١٩

 

کەرکوک : ٢١

 

سۆران : ١٧

 

حاجی ئۆمەران : ١٠

 

گەرمیان : ٢٣

أهم أخبار