جەمال کۆچەر: هیچ ترسێک لەسەر مووچە نییە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

جەمال کۆچەر: هیچ ترسێک لەسەر مووچە نییە

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" پێشبینی دەکەین لەم مانگەدا هەموارەکە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت"، و داوای لە حکومەت کرد بە زووترین کات خشتەی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕەوانەی پەرلەمان بکات بۆئەوەی وردبینی لەسەر بکرێت و دەنگی پێبدرێت.
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، جەمال کۆچەر داوای لە حکومەت کرد بە زووترین کات خشتەی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕەوانەی پەرلەمان بکات بۆئەوەی وردبینی لەسەر بکرێت و دەنگی پێبدرێت، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە دۆخی دارایی حکومەتی عێراق زۆر باشە، هیچ گرفت و نیگەرانییەک بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.
 
جەمال کۆچەر ڕایگەیاند" دۆخی دارایی حکومەت زۆر باشە و هیچ بەربەستێک بۆ ڕێگریکردن لە دابەشکردنی مووچە یان دواکەوتنی نییە، دەتوانین بڵێین هیچ ترسێک لەسەر مووچە نییە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار بوو حکومەت خشتەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی بتوانین دەنگی لەسەر بدەین، هاوکات بڕیار بوو پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بخرێتە ناو بودجەوە، چونکە ئەو کاتە پێویستە دووبارە بنێردرێتەوە لەگەڵ زیادکردنی بڕە پارەیەک بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی دابینی بکات.
 
وتیشی" ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ ماوەی چەندین ساڵ نادادییە بەرامبەریان".
 
جەمال کۆچەر جەختی لەوەش کردەوە، لیژنەی دارایی نازانێت کەی حکومەت خشتەکان دەنێرێت، بەڵام ئەگەری هەیە لەم مانگەدا هەمواری یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

أهم أخبار