لە ئێستاو ڕابورودا، یەكگرتوو فریاد ڕەسی خەڵكی كوردستان بووە
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

لە ئێستاو ڕابورودا، یەكگرتوو فریاد ڕەسی خەڵكی كوردستان بووە

دیارە لای هەمووان ڕون و ئاشكرایە كە لە سەرەتای دروست بون و ڕاگەیاندینەوە تاوەكو ئێستا ، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەخەمو هەوڵدابووە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان .
ئەو حزبە بە حیكمەت و ژیرییەوە بەپێی زەمەن و قۆناغەكان و چۆن و چی پێویست بووبێت بەو شێوەیە خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بۆ نمونە لە مزگەوت و كوچەو كۆڵانەكاندا پەیامداری كردوەو لەشاروشارۆچكەكان ڕێكخراوی بنیات ناوە كە كاری خێرخوازی بكەن و ناوچەكانی كوردستان ئاوەدان بكەنەوە ، هەروەها فریاد ڕەسی خێزانە هەژارو كەم دەستەكان بن و هەروەک چەندینجار خۆیی كردۆتەقوربانی و نێوانگیری لەنێوان حزب و لایەنەكان كردووە لەكاتە هەستیارەكاندا كە پێدەچوو ئەگەر یەكگرتوو نەبوایە ئەنجامەكەی بەخوێن ڕشتن و براكوژی كۆتایی بهاتایە... و چەندان نمونەی دیكە...
جێی خۆیەتی، لە ئێستاشدا زووم بخەینەسەر هەوڵ و كۆششێكی ناوازەی یەكگرتوو كە وەك لای هەمووان ئاشكرایە توانی لەڕێگەی نوێنەرەكانیەوە لە بەغدا وەك هەمیشە هەوڵەكانی دیكەی لەڕابردوودا، خزمەتێكی دیكە بخاتەسەر خەرمانی ڕەنج و هەوڵەكانی و توانی جگە لەمووچەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مسۆگەر بكات و وە ئەوەی لە دادگای فیدراڵی ئەنجامیداو بردییەوە دەسكەوتێكی گەورەبوو بۆ مووچەخۆرانی هەرێم كە خۆشبەختانە لەم پێشی جەژنەدا دڵی هەزاران خێزانی هەژارو كەم دەرامەتی خۆش كردو لە هەمان كاتیشدا جگە لە مووچەخۆران توانی ئاهێك بە بەری بازاڕدا بكاتەوەو هەموو چین و توێژەكان لێی سوودمەند بوو، بۆیە هەمیشە دەڵێین سوپاس یەكگرتوو، سوپاس ئەمینداری حەكیم و دووربین...

أهم أخبار