کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک

بەشی یەکەم

14-4-1988 ئەو دەمەی گوندی ملە سورەو گوڵەجۆی حاجی حەمەجانی گەرمیان سوتێراو دواتریش سەرجەمی خەڵكی ئەو گوندە ئەنفالكران ، ئیدی هەر ئەوكات ئابڕویەك بۆ ڕووی ڕەشی داگیركەران و هاوكاران و کاسە لێسان و ئەنجامدرانی ئەو تاوانە مێژووییە قێزەونە نەمایەوە.

زەنگی ئەنفال پەیامی ترسناكترین پرۆسەیەک بوو بەمەبەستی قەڵاچۆكردن و پاکتاوکردنی میللەتێكی سڤیل لەسەر زێدو شوێنی هەزاران ساڵەی خۆی.
ئەم زیندەبەچاڵ و بەشۆفڵكردنەی خەڵكی كوردستان گەواهینامەیەكی ئاشكراو پڕۆژەیەكی نهێنی بوو لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی و شێواندنی مێژوویەكی راستەقینە، بەمەبەستی تاڵانكردن و سوتان وبرژانی تەڕو وشك جەوان و ژن و پیرو پەككەوتەو منداڵ، تەنهاو تەنها لەپێناو خەونی نەزۆک و هێنانەدی خەیاڵ پڵاوەکانیان دا.

بەڵێ ئەودەمەی ئەنجومەنی بەناو سەركردایەتی ڕژێمی بەعس و بەبڕیاری سەددامی زاڵم وفاسدو خوێنڕێژو بەداردەستی عەلی كیمیایی لەڕێکەوتی 29ی ئازاری 1987و بەبڕیاری ژمارە 160 هەڵیانكوتایە سەر قەزاو ناحیەو گوندو دییهاتەكانی كوردستان بەئامانجی لەناوبردن و قڕكردنی میللەتی كوردی موسڵمان

میللەتێك كە لەمێژە نەوەی كابان و مەیهون و سەڵاحەدینەو مێژوو شایەتی دینداری و دڵسۆزی و ئەمەكداری و پەیامداری بۆ دەدات.
بەداخەوە ئەوكات بەهۆی بێهەڵویێستی ووڵاتانی دەرەوەو دراوسێ ناوێك بەناوی ووڵاتانی عەرەبی بەناو ئیسلامی و ووڵاتانێكی بیانی بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لای هیچ خاوەن بڕواو ویژان و بەناو مافێك بوونی نەمابوو

ئەو ڕژێمە ناپاکە بەناوی سورەتێكی پیرۆزی قورئانەوە ئەو پاكتاوە نەتەوەییەی ناونا ئەنفال.
لەژێر ئەو پەردەو پەرتووەدا جگە لەخاپوركردن و وێرانكردنی زیاتر لە 2000 گوندی كوردستان
182000 لە ژن و منداڵ و گەنج و پیرو جەوان دەستگیركران و دواتریش سەرجەمیان لە عەرعەرو نوگرەسەلمان و شوێنەكانی دیكەی عەرەب نشین هەر بەزیندوویی زیندەبەچاڵ و بەشۆفڵكران و بەشێک لە کچانی سەربەرزی کورد وێنەی کۆیلە هەڕراجی ووڵاتانی عەرەبی و بیانی کران.

تاوانی ئەنفال پەڵەیەکی ڕەشە بەنێو چاوانی ڕژێمی دوابڕاوی بەعس و هەموو ئەوانەش کەبوونەتە لەمپەر لەبەر دەم هێنانەدی خەونەکانی میللەتی کورد
ڕژێمانێک تاهەنوکەش بەناوێکی ترو لەژێر دەیان پەردەو پەرتووی دیکەدا دەیانەوێ میللەتی کوردو هەرێمەکەی لاوازو لەرزۆک و دەستەمۆ بکەن ........
حیدر جمیل
حیدر جمیل محمد

أهم أخبار